هەژماری تایبەت بە منداڵان لە واتسئاپ زیاد دەکرێت 🧑‍🧑‍🧒‍🧒 واتسئاپ… — Techno Zone - ناوچەی تەکنەلۆژی — TG.ME

هەژماری تایبەت بە منداڵان لە واتسئاپ زیاد دەکرێت 🧑‍🧑‍🧒‍🧒

واتسئاپ جۆرێکی نوێی هەژمار بە ناوی "هەژماری بەڕێوەبراو لەلایەن دایک و باوکەوە"
(Parent-managed accounts)
زیاد دەکات

ئەم تایبەتمەندییە بە تایبەتی بۆ منداڵانی پێش قۆناغی هەرزەکاری دروستکراوە، تا بتوانن لە ژینگەیەکی سەلامەتدا لەگەڵ خێزانەکانیان لە پەیوەندیدا بن

بەستنەوەی ئامێرەکان بۆ دەستپێکردن، دایک و باوکان دەتوانن ئەکاومتی منداڵەکەیان ببەستنەوە بە مۆبایلەکەی خۆیانەوە

لەم ڕێگەیەوە، دایک و باوکان دەتوانن ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی و کۆنترۆڵی ڕێکخستنە گرنگەکانی هەژماری منداڵەکانیان بکەن👏🏻

#Nma
❤‍🔥11❤5👍5
September 2, 2026 1.6K 1