🔹وەزارەتی گەیاندنی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بۆ کاراکردنی مۆڵەتی چوارەمی مۆبایل و خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (5G) هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات.
🔹وەزیری گەیاندنی عێراق لە پەراوێزی هەشتەمین کۆنفرانسی دیالۆگی بەغدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیە هاوبەشەکانی کەرتی گەیاندن، بەمزووانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
🔹لێدوانی فەرمی: مستەفا جەبار سەنەد، وەزیری گەیاندن ڕوونی کردەوە؛ وەزارەتی گەیاندنی فیدراڵ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمپانیا جیهانییەکاندا یەک نوێنەرایەتییان هەیە. وتیشی: "لەم سەردانەدا، باسی کاراکردنی مۆڵەتی چوارەمی تۆڕەکانی مۆبایل و خزمەتگوزاریی نەوەی پێنجەم (5G) دەکەین، بە جۆرێک هەردوو پرۆسەکە لە بەغدا و هەولێر بە هاوبەشی و لە یەک کاتدا دەست پێ بکەن."
#peter
#hani

21
5
5August 22, 2026 2.5K 1