پێش ئەوەی تێلێگرامت هاکبکرێت یان بسوتێت، ئەمە بخوێنەرەوە😳
دەیان کەس ئەکاونتی تێلێگرامیان لەدەست داوە بەبێ ئەوەی بزانن هۆکارەکەی چییە ‼
لەم پۆستەدا هۆکار و چارەسەرەکەیت پێ دەڵێم
هۆکارەکەی:
1/ کردنەوەی لینکی ساختە و بۆت
بە داخڵ بون و کردنەوەیان دەچیتە ناو پەیجێکی ساختە کە وەک تێلێگرام وایە و کۆدی چوونەژوورەوەت لێ دەدزن
2/ ناردنی کۆدی چوونەژوورەوە
هەندێک کەس بە هەڵە کۆدەکەی SMS یان تێلێگرامیان بۆ کەسێکیکە دەنێرن، بەبێ ئەوەی بزانن ئەمە کلیلی داخڵ بونی ئەکاونتەکەیانە !!
3/ کارانەکردنی Two-Step Verification
ئەگەر تەنها بە ژمارەی مۆبایل بچیتە ژوورەوە و پاسۆردی زیادە نەبێت، هاکەر بە دزینی SIM یان کۆدی SMS بە ئاسانی دەچێتە ژوورەوە
4/ داونلۆدکردنی بەرنامەی مۆدکراو و
هەندێک بەرنامەی تێلێگرامی نافەرمی هەیە کە داتاکانت دەدزێت
✅ چارەسەرەکان:
1/ Two-Step Verification چالاک بکە
Settings بچۆ
Privacy and Security
Two-Step Verification
لێرە پاسۆردێکی بەهێز دابنێ کە پێکهاتبێت لە ژمارە و هێما و پیتەکان
2/ هەرگیز کۆدی داخڵبون بۆ کەس مەنێرە
3/ سەیری بەشی دیڤایسی تێلێگرامەکەت بکە بزانە تەنها خۆت بەکاریدەهێنیت
Settings
Devices
گەر جگە لە مۆبایلەکەی خۆت، هی دیکەت بینی delete بکه
4/تەنها لە Google Play , App Store
تێلێگرام داببەزێنە، نەک لە لینکی دەرەکی
5/ بزانە جۆینی چ چەناڵ و گروپێک دەکەیت
6/ بەو پۆست و پەیامانە هەڵمەخەڵەتی کە دەڵێن ئەم لینکە بکەوە و خەڵات وەربگره، یاخود بەناوی بەرنامە و کاردی بانکی و شوێنێکی گشتی خەڵک دەخەڵەتێنن و داخڵی ئەکاونتت دەبن
7/ گرنگتر و باشتر لەهەموو شت، با تێلێگرامەکەت تەنها لەسەر ژمارە نەبێت
ئیمەیڵیشی بۆ زیادبکە
#hudy ✍️
43
7
6September 22, 2026 2.2K 39