ئاگادارییەکی زۆر گرنگ و تایبەت! هاوڕێیانی بەڕێز، بەتایبەت خوشکانی… — TechBin 👁️‍🗨️ تێـکـبـیــن — TG.ME

⚠️ ئاگادارییەکی زۆر گرنگ و تایبەت!

هاوڕێیانی بەڕێز، بەتایبەت خوشکانی ئازیز،
تکایە بە وردی ئەم پۆستە بخوێننەوە...

وەک دەزانن، ژیریی دەستکرد (AI) زۆر پێشکەوتووە، بەڵام لەگەڵ سوودەکانیدا، هەندێک مەترسیی نوێشی دروست کردووە کە پێویستە لێی ئاگادار بین.

‼️ لە ئێستادا، هەندێک ئامرازی AI دروست بوون کە توانایەکی زۆر ترسناکیان هەیە:
دەتوانن بە ئاسانی وێنەی داپۆشراو یان ناتەواو بگۆڕن و بە شێوازێکی ساختە تەواوی بکەن. بۆ نموونە، ئەگەر تەنها بەشێکی دەموچاویشت دیار بێت، دەتوانن بەشەکانی تری بە خەیاڵی خۆیان دروست بکەن و وەک وێنەی ڕاستی خۆت دەربچێتەوە.

ئامانجمان ترساندن نییە، بەڵکو ئاگادارکردنەوەیە.
🚫ئێمە ناوی ئەو ئامرازانە بڵاو ناکەینەوە بۆ ئەوەی زیاتر بڵاو نەبنەوە، بەڵام تکایە:

🔰زۆر وریا بن لە بڵاوکردنەوەی وێنەکانتان، تەنانەت ئەگەر بەشێکیشی داپۆشرابێت.

تەندروست و سەلامەت بن و کەسانی دیکەی لێ ئاگادار بکەنەوە. ❤️
🔥6❤5
April 20, 2026 752 1