دایکم ڕاستی دەگوت، زەوی لە جێی خۆیەتی؛ ئەوە ئێمەین کە دەگەڕێین… — چای وگپ ( وآن سالها) — TG.ME

💫 دایکم ڕاستی دەگوت، زەوی لە جێی خۆیەتی؛ ئەوە ئێمەین کە دەگەڕێین:


ماڵەکەمان بەرەو دووشاخ دەیڕوانی؛ حەوشەی ماڵەکەمان ڕووی لە شاخی «قەلاجە» بوو و پشتی ماڵەکەش ڕووی لە شاخی «دزۊل»...
هێشتا نەچووبوومە قوتاوخانە. هەندێک جار برا گەورەکەم، کە لە پۆلی دەیەم بوو، باسی جوڵەی زەوی بە دەوری خۆیدا دەکرد.


بەڵام من قسەکانی ئەو بەو لۆژیکە منداڵانەی خۆمەوە پێوانە دەکرد و هەموو ڕۆژێک لە دایکم دەپرسی:
«داڵگە،ئەگەر زەوی دەجوڵێتەوە، بۆچی جارێک دەرگای ماڵەکەمان ڕووی لە شاخی دزۊل نابێت؟»


دایکم دەیگوت:
«کەریم زۆر لەم قسە «عەڵاجەویانە» دەکات، باوەڕی پێ مەکە! لە کۆنەوە هەر وا بووە؛ ڕۆژ دێت و شەو دەڕوات. خۆر دەجوڵێت و ئێمە لە جێی خۆمانین.
مەگەر نابینیت؟ هەموو ڕۆژێک خۆر لە گوشەی شاخی دزۆلەوە هەڵدێت و لە سەر شاخی کەچەڵ ئاوا دەبێت.
زەویش لە جێی خۆیەتی. ئێستەیش کەمتر قسە بکە، کاتی نان دروستکردنە...»


وە من، بە هەمان سادەیی منداڵانەوە، قسەکانی دایکم باوەڕ دەکرد.

ساڵان تێپەڕین و تێگەیشتم کە ئەوەی لە ژیاندا دەگۆڕێت و دەجوڵێت، هەمیشە زەوی نییە...
هەندێک جار ئەوە ئێمەین کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆین؛ لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر، لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی تر، لە منداڵییەوە بۆ پیری...!


🌄 زەوی هەر لەوێیە؛ شاخەکان هێشتا ڕاوەستان، خۆر هێشتا لە پشت شاخەکانەوە هەڵدێت و شەو، بە هێواشی، جێگای ڕۆژ دەگرێتەوە.

بەڵێ، دایکم ڕاستی دەگوت؛ زەوی لە جێی خۆیەتی؛
ئەوەی دەخولێت و دەگەڕێت، ئێمەین...!

«لەم خولەدا، زانایان خول بوون
خولاوخول گەڕان، تاوە خولا چوون»

د.فەرهاد عزەتیزادە
وەرگێڕ:موعتەسەم حوسەینے
👍3❤1
September 8, 2026 268