سڵاو هاوڕێیان هیوام باشیتانە 🌸✨ هەندێک لە پرسیارەکان کە لە فۆڕمەکە نێردرابوو لەبارەی ئیشکردن بوو وەک هایپەرئەکیوت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان. هەنگاوی یەکەم/ پێویستە CVیەک بۆخۆتان درووست بکەن و زانیارییە کەسییەکان و سەرجەم ئەزموونی کارکردن و بڕوانامە و ترەینین و جۆب شادۆو و کارامەییەکانتانی لەخۆگرتبێ. ( ئەتوانن بەرنامەی کانڤا بەکاربهێنن بۆ دۆزینەوەی تێمپڵەیتەکان و وەرگرتنی بیرۆکە لێیان) پاشان سەردانی نەخۆشخانە ئەهلییەکان و کلینیک و جێگە پزیشکیەکان بکەن و سیڤییەکەتان بدەن بە ڕەئیس موقیمین یاخود کارگێڕی ئەو جێگەیە یان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆیان بنێرن پاشان گەر قبووڵیان بێت ئاگادارتان ئەکەنەوە بۆ چاوپێکەوتن، وە پێویستە چەند مانگێک ترەینین بکەن لەلایان بەبێ مووچە بۆ تاقیکردنەوە، گەر قبووڵیانکردن پاشان ئەتانخەنە جەدۆلەوە و دەوامتان بۆ دائەنێن. # بەگشتی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هایپەرئەکیوت وەرناگرن، مەگەر لە وارد. لە تەواڕیش کرۆنیک یاخود ئەقدەم دائەنێن. وە بەشێکیان یەکێک لە مەرجەکانیان ئەوەیە کە کەسەکە ٦ مانگ دەوامی حکومی کردبێ واتا دامەزرابێ. بەپێی نەخۆشخانەکەش مەرجەکان ئەگۆڕێن # زۆر گرنگە ئەو ئیشەی کە بۆتان دائەنرێت لەهەر جێگەیەکی پزیشکی، لە ئاست پێگە و بڕوانامەکەتان بێت و مووچەکەشتان لەئاست ماندووبوون و سەعاتەکانی دەوامکردنتان بێت نەوەک بۆ هەر سەعاتێک ٥ هەزار. # ئەوەش گرنگە کە کەسەکە دەوامکردنی حکومی و داواکردنی دامەزراندن لەپێشینە بێت لەلای و پاش دامەزراندنیش بتوانێت دەوامەکانی پێکەوە بگونجێنێت و ئەولەویەت بۆ دەوامی حکومیەکەی بێ. # واستەش ڕۆڵی هەیە لە ئاسانکاری بۆ وەرگرتن. هیواخوازم وەڵامەکە ڕوون بێ بەڕێزان✨ پشت بەخوا بابەتەکانی تر و وەڵامەکان لە کەناڵێکی نوێ دائەنێم بۆ ئەوەی ئەوانی تر بێزار نەبن.
24
4
2