لە یەکەم دانیشتنەکانی زەنجیرەیەک پانێڵ و کۆڕی فەرهەنگی لە شاری… — سیروان پرس — TG.ME

لە یەکەم دانیشتنەکانی زەنجیرەیەک پانێڵ و کۆڕی فەرهەنگی لە شاری جوانڕۆ، بەڕێز "تارق یارئەحمەدی" توێژەر، نووسەر و لێکۆڵەری بوواری دەستنووس بەڕێوەی برد.

لەم دانیشتنەدا "تارق یارئەحمەدی" باسی لەسەر دەستنووس و بەڵگەی زانایانی جوانڕۆ له کتێبخانەکانی ئێران و جیهان کرد.


وتارەکی ناوبراو پێکهاتبوو لە دوو تەوەری سەرەکی

تەوەری یەکەم: وەک پێشەکی بۆ چوونە ناو بابەتەکەوە تێیدا دەستنووس و بەڵگەنامەی پێناسە کرد، دواتر باسی لە گرنگی دەستنووس و هەروەها چۆنیەتی ئاگاداربوونەوە لە هەبوونی دەستنووسی کەسایەتییەک لە کتێبخانەکان و بەشی کۆتایی ئەم تەوەرە چۆنیەتی بە دەستهێنانی پەڕگەی دەستنووس لە کتێبخانە جۆراوجۆرەکانی بوو.
تەوەری دووەم: تایبەت بوو بە ناساندنی دەستنووسی زانایانی جوانڕۆ لە کتێبخانەکانی ئێران و جیهاندا.
پاش باسکردنی جوگرافیای بڵاوبوونەوەی دەستنووسی زانایانی جوانڕۆ کە لە کتێبخانەکانی پێنج وڵاتی ئێران، عێراڤ، تورکیا، میسر و کۆماری ئازەربایجان پارێزراون؛ بە گشتی دەستنووسەکانی زانایانی جوانڕۆی لە دوو بەشی سەرەکی پۆڵێن کرد.
بەشی یەکەم: ئەو دەستنووسانەی کە دانەری بەرهەمەکە خەڵکی جوانڕۆ بووە. لەم بەشەدا بەرهەمی دانراوی چەند زانای جوانڕۆ لەوانە: محەممەد ئەبوونەجیب جوانڕۆیی، مەلا مەحموود چلەکێشی جوانڕۆیی، مەلا محەممەدی قازی جوانڕۆیی و مەلا سەعید سەردەرەیی جوانڕۆیی ناساند.

بەشی دووەم: ئەو دەستنووسانەی کە نوسخەرهەڵگر (کاتب) جوانڕۆیی بووە. لەم بەش کۆمەڵێکی بەرچاو دەستنووسی زانایانی جوانڕۆ لەوانە مەلا ئەحمەد دەشتی جوانڕۆیی، مەلا عەبدولعەزیز جوانڕۆیی، مەلا محەمەد جوانڕۆیی و دەستنووسی دەیان زانای سەر بە دوو بنەماڵەی زانستیی قازیزادە و فەخری، بنەماڵەی زانستی سدیقی کڵاشی و هەروەها پێنج زانای خەڵکی کۆڕی و وێسووخانی جوانڕۆ کە لە وەچەی کاکەجانەی کۆڕی بوون و دواتر چوونەتە بەغدا لە خزمەت موفتی زەهاوی بوون، ناسێندرا.
کۆتابەشی ئەم پانێلە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بووە.

#سیروان_پرس
Telegram @sirwanpress
🌐 sirwanpress.ir
https://ble.ir/sirwanpress
ble.ir
بله | کانال سیروان پرس
September 4, 2026 111 2