🔴 بڕگەی زانیاری ناوخۆیی چین نووسینی: ستافی ئەپڵیکەیشنی سینۆلۆ و چین لەگەڵ هاوڕێ بە ئەزموونی زیاتر لە ٣ ساڵ ژیانکردنی ئەکادێمی و پیشەیی لە چین ⬇️⬇️⬇️ هەرێمی ژێجیانگ و شارەکانی 🏙️ شارە سەرەکییەکان و ڕۆڵی بازرگانییان 🔹 شاری هانگژۆ – بە مێشکی دیجیتاڵی هەرێمەکە دادەنرێت تایبەتە بە: بازرگانی بواری ئەلیکترۆنی تەکنەلۆژیای بازرگانی داهێنان باشترینە بۆ: سەرچاوەی ئۆنلاین بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی --- 🔹شاری ئیوو – دڵی جوملەی جیهان ناوەندی جیهانی جوملە تۆڕێکی بەرفراوانە بۆ دەستگەشتن بە زیاد لە ٧٥ هەزار دووکانی جوملە کە زۆرینەی بازاڕی کوردستان لێرەوە کاڵا داوائەکەن 👉 باشترینە بۆ: دەستپێکردنی کاری بازرگانی دۆزینەوەی بەرهەم (لەبیرت بێت ئێمە کۆرسێکی تایبەتمان هەیە تایبەت بە بازاڕی فوتیان لە ٣٤ وانەی تۆمارکراو باسی خاڵ بە خاڵی ئەم بازاڕە و چۆنیەتی دەستگەشتن بە فرۆشیارە چینییەکانمان کردووە نرخی تەنها ٣٩,٠٠٠ دینارە و تا ئێستا هیچ کەس بەو شێوەیە باسی نەکردووە) بۆ بەشداری تیلیگرام +8619047168716 --- 🔹شاری نینگبۆ – دەروازەی هەناردەکردنی کاڵاکان ئەم شارە خاوەنی بەندەری گەورەیە بنکەی پیشەسازی زۆرێک لە کارگەکانە باشترینە بۆ: کڕینی هەموو ئەو پێداویستییانەی لە پلاستیکی و کارەبایی پێکدێن هەر کاڵایەک تۆ لە ئیوو یان شارەکانی تری ناوەڕاستی وڵاتی چین بیکڕی زۆرینەی لە نینگبۆوە بارئەکرێت و ئەنێردرێت بۆ کوردستان و عێراق و تەواوی جیهان --- 🔹شاری وێنژۆ – ڕۆحی خاوەنکارەکان کەرتێکی تایبەتی بەهێزە بەناوبانگە بە کلتوری بازرگانی تێبینی: خۆم وەک (چین لەگەڵ هاوڕێ) کاتێک لەم شارە ماومەتەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی بازرگانی و کڕینی چەندەها کۆنتەینەر(حاویە) کاڵا، چەندەها چیرۆکی سەرکەوتنی خاوەنکارەکانم لە وێنژۆ گوێ لێبووە کە چۆن گۆڕانکاری گەورە لە ژیانی خاوەنکارەکان ڕوویداوە! یەکێک لە نموونەکان خێزانێک بوون پێشتر وەک کارمەندی کارگەی پێڵاو کاریان کردبوو، ئێستا خاوەندارێتی؛ ٢ کارگە و ٣ دوکانی گەورەی جوملەی پێڵاو دەکەن... ئەم چیرۆکە ٢٠٢٣ بیستم ئێستا کارەکانیان گەورەتریش بووە (هاوڕێ) تێگەیشتنی سەرەکی: "وێنژۆ نوێنەرایەتی ئەوە دەکات کە چۆن کەسانی ئاسایی دەبنە خاوەنکارێکی سەرکەوتوو." 🟠🟠🟠 🌍 ڕۆشنبیری بازرگانی لە ژێجیانگ هەرێمەکە ناسراوە بە: کارکردن و بیرکردنەوەی ماندوونەناسانە هەڵوێستی مەترسیکردن، لێرە کاتێک بڕیار ئەدەیت نابێ بترسی، گەر نەترسای و بڕیاری ڕاستت دا ئەگەی بە دەستکەوتی گەورە ڕەفتاری بازرگانی ناوخۆیی، ژیانی هەرێمەکە ئەتگەیەنێت بە: بڕیاردانی خێرا زۆر پراکتیکییە، واتە ناهێڵێ تەمەڵ بی و زۆر پڕ جووڵەت ئەکات 👉 بە بەراورد لەگەڵ گوانگدۆنگ: هەرێمی گوانگدۆنگ = سیستەمێکی گەورەی بازرگانییە هەرێمی ژێجیانگ = خێرا، نزیکتر لەخواستی کڕیار، ئاسانتر بوون بە خاوەنکار بە واتایەکی تر - لە گوانگدۆنگ تۆ لە قەبارەیەکی زۆر گەورەی جیهانی کار دەکەیت، بەڵام لە ژێجیانگ بچووک و مامناوەند - لە گوانگدۆنگ کوالێتی کاڵاکان زۆر بەرزە، بەڵام لە ژێجیانگ نزم و مامناوەندە 🟦🟦🟦 ئەم زنجیرەیە بەردەوامی دەبێت، ئامانجی ئێمە باسکردنی ئەو خاڵانەی وڵاتی چینە کە تائێستا کەس دەستی بۆ نەبردووە، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی زیاتری بازرگانی کورد و دووربوون لە فێڵلێکردن... ⤵️⤵️⤵️⤵️ بۆ بەشداربوون لە کۆرسە بازرگانییەکانی ئێمە: پەنجە لێرە بدە: کۆرسە بازرگانییەکان 👉 ☄️☄️☄️☄️ 📱 بۆ دەستکەوتنی ویچات و ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی زیاد لە 2,000 کارگە و دوکانی جوملەی باوەڕپێکراوی باوەڕپێکراوی چین 🇨🇳 وەرە ئەم تیلیگرامە 👇 کەناڵی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنی سینۆلۆ
8
2
1