کۆرسە بازرگانییەکانی چین 🇨🇳: post #164 — TG.ME

بڕگەی زانیاری ناوخۆی چین هەرێمی گوانگدۆنگ Guangdong: گوانگدۆنگ دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی چین ئەم هەرێمە دڵی بازرگانی چینە و هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرەوپێشچوونەکانی وڵاتی چین، هەر بۆیە بە دەوڵەمەندترین هەرێمی چین دادەدنرێت و هۆکارە بۆ هەبوونی ١٢٦ ملیۆن کەس وەک دانیشتوان لە سەرانسەری هەرێمەکە هەر هەرێمێک لە وڵاتی چین شارێک دەبێتە پایتەختەکەی، پایتەختی گوانگدۆنگیش شاری گوانگژۆیە ١- بۆچی هەرێمی گوانگدۆنگ گرنگترین شوێنە بۆ بازرگانان؟ هەرێمی گوانگدۆنگ نەک تەنها یەکەمە لە ڕووی ئابووری لە چین، بەڵکو سیستەمێکی تەواوی بازرگانییـە کە هەر لەناوخۆیدا بەتەنها هەموو زنجیرەی کاروبارە بازرگانییەکان لەخۆدەگرێت: 🏭 Production (کارگەکان و بەرهەمهێنان) 🛒 Wholesale markets (بازاڕە جوملەکان) 🚢 Export & logistics (ناردن و گواستنەوەی کاڵا) 💰 Finance & payment systems بانکەکان و سیستەمی پارەدان 📱 Digital platforms & sourcing tools تۆڕە دیجیتاڵییەکان و کەرەستەی گەڕان بۆ کاڵاکان هەر بۆیە: "ئەگەر دەتەوێت کاروباری وڵاتی چین تێبگەیت، دەبێت لە گرنگی هەرێمی گوانگدۆنگ تێبگەیت." گوانگدۆنگ بە تایبەتی ناوچەی Pearl River Delta (PRD) ـە، کە تێیدا شارە گرنگەکان وەک Shenzhen، Guangzhou، Dongguan، Foshan کۆبوونەتەوە و گەورەترین ناوەند (hub) ـی بازرگانی لە تەواوی جیهان دروست کردووە... ٢- سیستەمی بازرگانی Guangdong (Business Ecosystem) بۆ تێگەیشتن، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە گوانگدۆنگ وەک زنجیرەیەک ببینیت کە ئەکرێ بەم جۆرە بێت: 🔗 یەکەم: داهێنان و دیزاین Innovation & Design ناوەندەکەی دەبێت بە شاری: شنجن Shenzhen product idea، branding، electronics خۆی دەبینێتەوە لە: بیرۆکەی بەرهەمی تازە، بە براندکردن، بواری ئەلیکترۆنی 🔗 دووەم: بەرهەمهێنان و دروستکردن Manufacturing ناوەندەکەی دەبێت بە شارەکانی: فۆشان و دۆنگوان Dongguan، Foshan mass production، OEM/ODM تایبەتن بە دروستکردن بە ڕێژەی زۆر، لەسەر خواستی خۆی و بە لۆگۆی خۆت 🔗 سێیەم: کاڵای جوملە و بازرگانی Wholesale & Trade ناوەندەکەی دەبێت بە دوو شاری سەرەکی: Shenzhenشنجن, گوانگژۆ Guangzhou جگە لە هەبوونی دەیان بازاڕی جوملەی وڵاتی چین کە لەناو ئەپڵیکەیشنی SinoLo ویچاتی دوکان و بازەڕەکانمان داناون، لێرە گرنگترین پێشانگاکانی جیهان دەکرێنەوە وەک پێشانگای کانتۆن فێر، پێشانگای پزیشکی، پێشانگای مۆبیلیات، پێشانگای شاشە و ئەلیکترۆنیات، پێشانگای ئۆتۆمبێل و چەندینی تر... 🔗 چوارەم: ناردن و گواستنەوەی کاڵا Export & Shipping گوانگدۆنگ ناوەندی گەیاندنی کاڵاکانی وڵاتی چینە بەهۆی سنوورە ئاوییە زۆرەکەی بەندەرە بازرگانییەکان: شنجن، گوانگژۆ، ژوهای Shenzhen، Guangzhou، Zhuhai وە شاری فۆشان کە بەشێکی زۆری کۆمپانیا نەقڵە کوردییەکان ئەدرەسی دووەمیان فۆشانە ئەم سیستەمە سەرکەوتووە زنجیرەییەی گوانگدۆنگ وا لە کارە بازرگانییەکان دەکات: کاتێکی کەم پێویست بکات تێچوو دابەزێت کاریگەری بازرگانی زۆرتربێت ———————- ئەم زنجیرەیە بەردەوامی دەبێت، ئامانجی ئێمە باسکردنی ئەو خاڵانەی وڵاتی چینە کە تائێستا کەس دەستی بۆ نەبردووە، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی زیاتری بازرگانی کورد و دووربوون لە فێڵلێکردن... ⤵️⤵️⤵️⤵️ بۆ بەشداربوون لە کۆرسە بازرگانییەکانی ئێمە: پەنجە لێرە بدە: کۆرسە بازرگانییەکان 👉 ☄️☄️☄️☄️ 📱 بۆ دەستکەوتنی ویچات و ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی زیاد لە 2,000 کارگە و دوکانی جوملەی باوەڕپێکراوی باوەڕپێکراوی چین 🇨🇳 وەرە ئەم تیلیگرامە 👇 کەناڵی تایبەت بە ئەپڵیکەیشنی سینۆلۆ

❤9🆒1
April 12, 2026 1.9K