پێویستە هەموو لایەک لە چەند ڕاستییەک ئاگادار بن سەبارەت بەو نامانەی ڕۆژانە بۆ ئێمە دێن. ئێمە وەک ShaFX، ڕۆژانە بە سەدان نامەمان پێ دەگات کە تێیدا داوای هاوکاری دارایی، گەڕاندنەوەی زیانی فۆرێکس، یان هەڵبژاردنیان وەک براوە بەبێ بەشداریکردن دەکرێت.
ئێمە نە ملیۆنێرین و نە ڕێکخراوێکی خێرخوازی . ئێمە بازرگان (Trader) و کاسبکارین و وەک ئێوە ڕۆژانە ماندوو دەبین و کار دەکەین. تێچووی ژیان و خێزان و کارەکانمان لەسەر شانی خۆمانە.
فۆرێکس بوارێکی پڕ مەترسییە. ئەگەر ئەکاونتەکەت سووتاندووە یان زیانت کردووە، ئەوە بەرپرسیارێتی بڕیارەکانی خۆتە. ئێمە لێرەین بۆ پێشکەشکردنی فێربوون، ئامراز و ڕێنمایی، نەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی کەسی و پێدانی پارە.
هەر بڕە پارەیەک کە وەک Rebate، پاداشتی چالاکبوون، یان دیاری (Giveaway) دەدرێت، تەنها لە ڕێگەی سیستەم و تیر و پشکەوە دەبێت.
داواکردنی پارە لە نامەی تایبەت (DM) وات لێ ناکات ببیتە براوە.
ئەوانەی وەک براوە دەستنیشان دەکرێن، تەنها ئەو کەسانەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە لە سۆشیاڵ میدیا و لە بازرگانیکردندا چالاکن.
داواکردنی پارە بە ناوی "نەشتەرگەری" یان "بارودۆخی خێزانی" لە ناو نامەی سۆشیاڵ میدیا، ڕێگەی ئێمە نییە بۆ یارمەتیدان.
ئێمە ڕێزی هەموو لایەک دەگرین، بەڵام وەڵامی هیچ نامەیەک نادەینەوە کە داوای پارە یان هاوکاری دارایی بکات.
— خۆشەویستن.
شاڵاو کۆیی

