⚠️ پێش ئەوەی بێیتە ناو فۆڕێکس — ئەمە بە وردی بخوێنەوە فۆڕێکس پارەی ئاسان نییە. فۆڕێکس بۆ هەموو کەسێک نییە. فۆڕێکس مەترسیدارە ئەگەر تێی نەگەیت. زۆربەی خەڵک زەرەری گەورە دەکەن... 📊 گەشەی ڕاستەقینەی فۆڕێکس (نەک خەونە ساختەکانی سۆشیاڵ میدیا) با ڕاستگۆ بین لەگەڵ خۆمان: • بۆ سەرەتاییەکان: 1% – 5% مانگانە • بۆ ئاستی ناوەند: 5% – 10% مانگانە • بۆ ئاستی پێشکەوتوو: 10% – 20% مانگانە (بە دیسپلینێکی زۆر توند پێویستە بە ساڵانێک ئەزموون و بەردەوامی هەیە) هەر شتێک لەمە زیاتر بێت بە شێوەیەکی بەردەوام؟ 👉 یان چانسی کاتییە... یان سەرکێشییەکی کوشندەیە. 💰 نموونەی قەبارەی ئەکاونت و قازانج (ڕاستییەکان) ئەمانە ئەو ڕاستیانەن کە کەس پێتان ناڵێت: Account: $500 | 5% Monthly: $25 | 10% Monthly: $50 Account: $1,000 | 5% Monthly: $50 | 10% Monthly: $100 Account: $5,000 | 5% Monthly: $250 | 10% Monthly: $500 Account: $10,000 | 5% Monthly: $500 | 10% Monthly: $1,000 ⚠️ پاراستنی سەرمایە و لۆتی سەلامەت (Safe Lot Sizes) گرنگترین یاسای مانەوە ئەوەیە کە هەرگیز لە 1% بۆ 2% زیاتری ئەکاونتەکەت نەکەیتە مەترسییەوە لە یەک پۆزیشندا. نموونەی قەبارەی لۆت (Lot Size) بەپێی ئەکاونت (بۆ 30 بۆ 50 پیپ ستۆپ لۆس): • ئەکاونتی $500: لۆتی 0.01 تەنها. • ئەکاونتی $1,000: لۆتی 0.02 بۆ 0.03 تەنها. • ئەکاونتی $5,000: لۆتی 0.10 بۆ 0.15 تەنها. • ئەکاونتی $10,000: لۆتی 0.20 بۆ 0.30 تەنها. 👉 مانەوە لە بازاڕ > قازانجکردن 🏠 بەراوردی عەقارات و فۆڕێکس (ڕاستی تاڵ) با بە ژمارە قسە بکەین. ئێمە لە بواری عەقارات (Real Estate) کار دەکەین و زۆر باش ئەم واقیعە دەزانین: ئەگەر خانووێک بکڕیت بە 100,000$: • کرێی مانگانە: 300$ – 500$ (ئەوپەڕی) • ساڵانە: 3,600$ – 6,000$ • لێ دەرکردنی: چاککردنەوە، باج، بەتاڵ مانەوەی خانوو، و تێچووەکانی تر. قازانجی سافی عەقارات لەوە کەمترە کە بیری لێ دەکەیتەوە. ئێستا ئەمە بەراورد بکە بە فۆڕێکس: • خاوەندارێتی موڵکت نییە. • داهاتی گەرەنتی کراو نییە. • جێگیری نییە. 👉 فۆڕێکس پێویستی بە کارامەیی (Skill) بەرزە و زۆر مەترسیدارترە، کارێکی پاسیڤ نییە! 🚫 کێ نابێت هەرگیز بازرگانی فۆڕێکس بکات؟ • ❌ ئەگەر پارەی قەرز بەکاردەهێنیت. • ❌ ئەگەر بە کۆتا پاشەکەوتی ژیانت بازرگانی دەکەیت. • ❌ ئەگەر ناتوانی کۆنتڕۆڵی عاتیفەت بکەیت. • ❌ ئەگەر دەتەوێت $100 بکەیت بە $1,000 بە خێرایی. 👉 بڕۆ بۆ گازینۆ باشترە، چونکە ئەوەی دەیکەیت قومارە نەک بازرگانی. 🔥 ئەو ڕاستییەی کەس پێت ناڵێت فۆڕێکس دروستکراوە بۆ ئەوەی: 👉 پارە لە کەسانی بێ دیسپلین بسێنێتەوە. 👉 تەنها پاداشتی کەسانی بەسەبر و خاوەن زانست بداتەوە. ئەگەر وەک قومار سەیری بکەیت... دەدۆڕێیت. ئەگەر بەدوای پارەی خێرا بکەویت... دەدۆڕێیت. ☪️ تێبینییەکی شەرعی گرنگ ئەگەر بەم شێوەیە بازرگانی بکەیت: • چاوچنۆکی (Greed) • ئەقڵییەتی قومار • بێ کۆنتڕۆڵکردنی مەترسی (Risk) 👉 ئەوا تۆ وەبەرهێنان ناکەیت... تۆ قومار دەکەیت و کارەکەش لە خۆت حەرام دەکەیت. 🧠 پەیامی کۆتایی • فۆڕێکس پیشەیەکە پێویستی بە زانستە. • ساڵانی دەوێت نەک ڕۆژانە. • تەنها ڕێگە بۆ سەرکەوتن فێربوونە (LEARN). بەدوای سیگناڵ، EA، ئیندیلیتەر، و خەونی خێرا مەکەون. ئەوانە پارەت بۆ پەیدا ناکەن. تەنها ماندووبوون و فێربوونی خۆت ڕێگەی ڕاستە. فۆڕێکس بۆ هەموو کەسێک نییە، و ئەوەش ئاساییە. 🚀 پەیامی ئێمە ئەگەر گەشەی ڕاستەقینەت دەوێت: 👉 سەرەتا فێرببە. 👉 Risk کۆنتڕۆڵ بکە. 👉 بیر لە دوورمەودا بکەرەوە. بمێنن بە خێر شاڵاو کۆیی
ShaTech - شاتێک: post #475 — TG.ME
April 3, 2026 282 1