بەمەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ بە دڵ گەر دڵ موتیع و بەندی فەرمانت نەبێ نابێ کەسێ مەقسوودی کەسبی دەوڵەتی قوربی مەحەببەت بێ غوڵامی بۆ غوڵامانی غوڵامانت نەبێ نابێ زوهووری نووری تووری مەعریفەت بۆ چاوی بێ نوورم لە تۆزی سورمە ڕەنگی خاکی دامانت نەبێ نابێ بەیانی داستانی شیوەنی بولبول لەبەر گوڵدا بە خەندەی لێوی شۆرئەنگێزی خەندانت نەبێ نابێ فەلەک مەشهوورە لافی ئیقتداری ڕەفعەتە ئەمما وجوودی بو سەریری خاکی ئەیوانت نەبێ نابێ سەرم سەمتوورە، سینەم نەی، سوراحی دیدە، ئەشکم مەی مەزەی مەی، یا نەوایی نەی، لە دیوانت نەبێ نابێ لە ڕۆژی کەشمەکەشدا ناریا هەرگیز نەجاتی تۆ حیسامەددین کەفیلی باری عوسیانت نەبێ نابێ # مامۆستا ناری 🍀☘️🌱🌿🍃💚🍃🌿🌱☘️🍀 جێژنی مەولوود لە هەمووی گەلی کورد پیرۆز بێت 🍀☘️🌱🌿🍃💚🍃🌿🌱☘️🍀 « اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّـدٍ الَّذِي مَلأْتَ قَلْبَهُ مِنْ جَلاَلِكَ وَ عَيْنَهُ مِنْ جَمَالِكَ فَأَصْبَحَ فَرِحًا مُؤَيَّدًا مَنْصُورًا وَ عَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلِّمْ تَسْلِيمًا وَ الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى ذَلِكَ » 📸مزگه وت نور ئاویەر سنە _ ١٤٠٥/٠٥/٢٢📸
بەمەولا گەر لەمەولا دڵ بە قوربانت نەبێ نابێ بە دڵ گەر دڵ موتیع و… — کافی نت Se7en — TG.ME
August 25, 2026 184 1