مامۆستای خۆتبە Self Study: post #31691 — TG.ME

🔖کەی دروستە بڕیاری دوو ساڵەیی لە پۆلی ١٢ بدەین؟
کاتێک دروستە بڕیاری دوو ساڵی بدەین کە:
1⃣دڵنیا بین لەوەی لە ساڵی یەکەمدا هەموو هەوڵێکی خۆمان نەداوە.
2⃣دڵنیا بین لەوەی هێشتا وزە و توانای پێویستمان تێدا ماوە بۆ ئەم ساڵەی کە بە نیازین تێیدا دابنیشینەوە.

ئەمانە دوو گرنگترین مەرجن کە پێویستە هەر قوتابییەک پێش دانیشتنەوە بیرییان لێ بکاتەوە و بڕیاریان لەسەر بدات.
سەبارەت بەوەی کە ئەوترێت ساڵی دووەم زۆر قورس، ناخۆش و زەحمەتە، ئەمانە تەنها قسەن بۆ کەسی خاوەن ئامانج بەو شێوەیە نییە(کەسێک خاوەن قسەی خۆی بێت و بڵێ ئامانجەکەم ئەپێکم تا دوا خولەک بەردەوامبێ، ئەگەرنا هەموو کەس ئامانجی نمرەی بەرزە بەڵام کەمی راستگۆیە لەگەڵ بەڵێنەکەی).

🌟من وەکو خۆم زۆرترین سوودم لێ بینی، و بووە یەکێک لە گەورەترین خێرەکانی ژیانم، چونکە گەیاندمی بەو بەشەی جێی شانازی بێت بۆم🤲

بۆیە بێ گوێدانە قسەی هیچ کەسێک، ئەگەر ئەم دوو پێوەرەت تێدا بەدی دەکرێت ئەوا بەبێ دوودڵی دابنیشەرەوە..

🤲قبوڵی ئەوەت هەبێ کە هیلاکەبی و بێزارەبیت وە بە ڕقەوە نەخوێنێ👑

💌لە پۆستەکانی داهاتووا بە درێژی باسیان لێوە ئەکەین إن شاء اللە✅.
❤10❤‍🔥3
August 23, 2026 236