ـ هێندێک جار خۆمان تاوانبارین، ناتوانین وەک مرۆڤێکی ئاسایی کەسێکمان خۆش بوێ بە پاکی و بە جوانی.. لەو ناوە غروورێکی نەفرەتی دێ دوورت دەکاتەوە لە ئازیزت و خۆشەویستت غروور جوانە بەڵام نەک بۆ کەسێک کە خۆشت بوێت ؛ هەموو شتێکت لێ دەستێنێ هەموو شتێک،تەنانەت خۆشت.. خۆمان تاوانبارین بۆ ئەو شتانەی لە دەستیان دەدەین ! ئەگەر ئەو غروورە نەفرەتییە نەبا هەرگیز شتە گرانبەهاکانم لە دەست نەدەدا، ئەگەر نەبا لەوانەیە ئێستا مرۆڤێکی دڵخۆشتر بام. نووسراوەی سەمای خـۆر 🌤️
8
3August 20, 2026 677 7