Rabar: post #381 — TG.ME

مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە چونکە تاقە بوونەوەرە کە دەتوانێت لە ناو جێگەکەی خۆیدا پاڵکەوێت و بە یادگارییەک کە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ڕوویداوە ڕۆحی خۆی پارچەپارچە بکات ئێمە بەدبەختین چونکە هەمیشە لە دوو شوێندا دەژین ئەو شوێنەی جەستەمانی لێیە و ئەو شوێنەی کە دڵمان لای جێماوە
هیچ بوونەوەرێکی تر وەک مرۆڤ باجی هەبوونی شتەکان بە نەبوونیان ناداتەوە
بەدبەختیی مرۆڤ لەوەدایە کە هەمیشە بەدوای مانادا دەگەڕێت کاتێک کەسێکمان خۆش دەوێت مانایەک بە ژیانمان دەدەین و کاتێک دەڕوات نەک هەر خۆی بەڵکو مانای ژیانەکەشمان لەگەڵ خۆی دەبات ئێمە بەدبەختین چونکە دەزانین کە هەموو شتێک کاتییە کەچی وەک ئەوەی ئەبەدی بین دڵ بە شتەکانەوە دەبەستین مێشکی مرۆڤ گەورەترین دوژمنی خۆیەتی چونکە ناهێڵێت هیچ برینێک بە تەواوی سارێژ بێت
مرۆڤ بوونەوەرێکی بەدبەختە چونکە ناتوانێت لەگەڵ خۆیدا ڕێک بکەوێت دەزانێت یادگارییەک دەیکوژێت کەچی هەر بەدوایدا دەگەڕێت دەزانێت کەسێک بۆی نابێت کەچی هەر خەیاڵی دەکات ئەمە تراجیدیایەکی ئەبەدییە کە هەمیشە شتێکمان دەوێت کە نیمانە و هەمیشە بیر لە شتێک دەکەینەوە کە چیتر ناگەڕێتەوە..
❤12🔥2
January 17, 2026 1.2K 6