ڕۆح: post #704 — TG.ME

roh45_0 ⁨ «ڕۆژێک دێت ئەم حکایەتە ببێتە بیرەوەری...
هەورێک دێت، بەلای گۆڕێکدا تێپەڕێت.. دلێکی بێدەنگی تیدا راکشاوە، بە خۆت بڵێ...
تۆ بڵێیت لەو ساتە سەختانەی بێدەنگی باڵی کێشاوە بەسەر ژیانیدا، ناوی من وەک پشکۆیەکی گڕگرتوو لە زەینی نیشتمانی دڵیدا نەسووتێت؟
بە خۆت بڵێ... لەم دڵەوە چەند نزیک بووم؟ چەند جار ئەم دڵەم بردوەتە ناو ژوورەکانی خەیاڵم؟
ئایا لەو دەمەی با لە پەنجەرەی ژوورەکەی دەدات، بۆ ساتێک گومانی ئەوە ناکات کە ڕەنگە ئەمە سۆنگەی یادگارییەکانی من بێت کە هاتوونەتە لانکەی خەیاڵی؟
بە خۆت بڵێ... لە هەیوانی تاریکەکەی مەراقمدا... چەند جار ئەم دڵەم وەک چرا هەڵکردووە؟
من لێرەدا، لە کەناری دوورەپەرێزی و کاتژمێرە ساردەکاندا، هێشتا وەک مۆم دەسووێتم و ناوی ئەو وەک پیتێکی پیرۆز لەسەر لێوەم قەتیس ماوە. نازانم کات چۆن سڕیوویەتەوە، بەڵام ئەمە دەزانم؛ مرۆڤ هەرچەندێک ڕێگەی غەریبی بگرێتە بەر، ناتوانێت ئەو شەوە کاڵ بکاتەوە کە تێیدا بە ڕاستی خۆشویستووە...»⁩⁩ڕۆح
👏1
July 26, 2026 107