ڕۆح: post #699 — TG.ME

هەندێک شەو، ژیان وەک ئەوەی زمانی خۆی لەدەست دابێت؛ نە دڵ دەزانێت چی دەوێت، نە مێشک وەڵامێک هەیە. تەنها بێدەنگییەک دەماوێت کە لە هەموو قسەیەک قورس‌ترە. لەو کاتانەدا حەز ناکەیت کەس گوێت لێ بگرێت، چونکە هەندێک ئازار وشەی بۆ دروست نەکراوە. تەنها دەتەوێت لە چۆڵەوانییەکی بێکۆتایی بگڕێیت، لەوانەیە بەهیوای ئەوەی لەناو خۆتدا شتێک بدۆزیتەوە… بەڵام زۆرجار ئەو شوێنەی بەدوایدا دەگەڕێیت، هەر خۆتیت؛ ئەو خۆیەی کە لە ژێر بارە قورسەکانی ژیان ون بووە. مرۆڤ هەندێک جار ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات، تەنها فێر دەبێت چۆن ئازارەکەی هەڵبگرێت. لە ژێر خەندەیەکی بێدەنگ، لە پشت چاوانێکی ماندوو، بەهێواشی خۆی دەخواتەوە، نە بۆ ئەوەی بمرێت… بەڵکو بۆ ئەوەی بتوانێت تا بەیانی ماوەیەکی تر بژی. چونکە هەندێک شەو، بردنەوەی شەڕەکە واتای ئەوە نییە سەرکەوتوویت… تەنها واتای ئەوەیە هێشتا هەناسە دەدەیت، و ڕۆژێکی تر هات.

July 22, 2026 138 5