ڕۆح: post #698 — TG.ME

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، دونیا کۆتایی مۆندیالی جەژن دەگێڕا. لە هەموو شوێنێک دەنگی شادی بەرز بوو، بەڵام من لە هەمان شەوەدا تێگەیشتم هەندێک یاری، لە دەرەوە ناگوزەرێت… لە ناو دڵ دەست پێدەکات و هەر لەوێش کۆتایی دێت.

ئەو شەوە.

نە ئەوەندە قورس بوو کە کەسێک منی نەویست، بەڵکو ئەوە قورس بوو کە هەموو ئەو شتانەی لە بێدەنگیدا بۆ داهاتوو بنیادم نابوو، لە یەک چرکەدا مانای خۆیان لەدەست دا.

ئێستا هەر کاتێک ئەم بەروارە دێتەوە، خەڵک کۆتایی مۆندیال بیر دەکەوێتەوە؛ منیش ئەو شەوەم بیر دێتەوە کە فێربووم هەندێک پیاو، لەو ساتانەدا گەورە دەبن کە بێ هیچ گازندەیەک، بێ هیچ گلەییەک، زامەکانیان هەڵدەگرن و بەردەوام دەڕۆن.
July 19, 2026 112