هەموو ڕۆژێک ئیعجازێک(٧)
چیا جووڵاوەکانی ناو دەریا
تا ئێستا سەیری ئەم کەشتییە زەبەلاحانەت کردووە کە بە قەبارەی شارێک دەردەکەون؟ قورئانی پیرۆز ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر وەسفێکی سەرسوڕهێنەری بۆ کردوون و دەفەرموێت: (وَلَهُ ٱلۡجَوَارِ ٱلۡمُنشَـَٔاتُ فِی ٱلۡبَحۡرِ كَٱلۡأَعۡلَـٰمِ)؛ واتە "کەشتییە دروستکراوەکان لە ناو دەریادا وەک چیاکانن".
کاتێک قورئان دابەزی، گەورەترین کەشتییەکانی ئەو سەردەمە تەنها ٣٠ بۆ ٥٠ مەتر بوون.
ئەمڕۆ پیشەسازیی کەشتیوانی گەیشتووەتە ئاستێک کە چواندنە قورئانییەکە بە "ڕاستی" دەبینین. کەشتی (Seawise Giant) درێژییەکەی ٤٥٨ مەترە، یان کەشتی (Icon of the Seas) بەرزییەکەی ٧٢ مەترە؛ کاتێک لە دەریادا دەیبینیت، وەک چیایەکی سەرکەش دەردەکەوێت.
ئەم چواندنە تەنها لە شێوەدا نییە؛ وەک چۆن کەشتی بە یاسای سەرئاوکەوتن لە دەریادا جێگیر دەبێت، زانستی زەویناسیش سەلماندویەتی چیاکان ڕەگیان هەیە و لەسەر چینێکی 'نیمچە شل' لە ناخی زەویدا بە هەمان یاسای ئەرخەمیدس ڕاوەستاون. واتە کەشتی و چیا لە یاسای فیزیا و شێوازی جێگیربوونیاندا ڕێک وەک یەکن!"
. چۆن مرۆڤێک لە ناو جەرگەی بیاباندا، بێ ئەوەی کەشتی زەبەلاحی پۆڵا ببینێت، وەسفێکی کردووە کە ڕێک لەگەڵ واقیعی سەدەی ٢١ دەگونجێت؟
کەشتییە "چیا ئاساکان" تەنها ئامرازی گواستنەوە نین، بەڵکو نیشانەی دەسەڵاتی ئەو زاتەن کە دەریا و ئەندازیاریی فێری مرۆڤ کردووە.
1
1February 5, 2026 150