هەموو ڕۆژێک ئێعجازێک (٤)
لە شوانکارەی مەڕ و ماڵاتەوە بۆ لوتکەی هەوربڕەکان!
ئایا دەزانیت پێغەمبەری خوا ﷺ ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا پێشبڕکێی تاوەرەکانی ئەمڕۆی باس کردووە؟
لە فەرموودەی جوبڕەئیلدا دەفەرموێت : (وأن ترى الحفاة العراة العالة رعاء الشاء يتطاولون في البنيان) رواه مسلم
"ئەو کاتەی دەبینیت شوانە هەژار و پێ پەتییەکان، کێبڕکێ دەکەن لە بەرزیی بینادا."
سەیری وردەکاریی وشەکان بکەن؛ نەیفەرمووە "بینای بەرز دروست دەکەن"، بەڵکو فەرموویەتی (يتطاولون) واتە ململانێ دەکەن کامەیان لەوەی تریان بەرزتر بێت. ئەمە ڕێک ئەو دیمەنەیە کە ئێستا لە دوبەی و ڕیاز و جەدە دەیبینین.
پێشتر عەرەبەکان لەوپەڕی هەژاریدا بوون، بەڵام ئێستا بە بورجی خەلیفە و بورجی جەدە و (ڕایز تاوەر) کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢ کیلۆمەتر، هەموو جیهانیان تێپەڕاندووە.
چۆن مرۆڤێک لە سەردەمی وشتر و چادردا، پێشبینیی سەردەمی هەوربڕەکان و ململانێی "بەرزیی بینا" بکات؟ ئەمە تەنها یەک مانای هەیە: ئەمە وەحیی خوایە و نیشانەی ڕاستگۆیی پەیامی محەممەدییە.
4
1January 29, 2026 123