هەندێ كەس پێیان وایە كە من نوێم لە بواری تەكنەلۆژیاو پڕۆگرامسازی...
لەڕاستیا من زۆر كۆنم لەم بوارەو ئەمە یەكێكە لە ئەپڵیكەیشنە كۆنەكانم كە بۆ ئای ئۆ ئێس دروستم كرد و ئەمڕۆ ئەپدەیتم كردەوە ، لەم لینكەوە دایبەزێنن و ڕەیتی ٥ ئەستێرەی بكەن و ڕیڤیویەكی جوان بنوسن
Rozhwar - ڕۆژوەر
و زیاتر لە ١٦ كەناڵ چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كردم
https://qalyx.dev/INTS
چونكە بەشانازیەوە یەكەم كوردبووم كە توانیم بۆ یەكەمجار ئەپڵیكەیشنێكی ڕۆژمێری كوردی دروست بكەم تەنها لەپێناو خزمەتكردنی ناسنامەی گەلەكەمان(تەواو خۆڕاییە بەبێ هیچ سودێكی ماددی)
ئێستاش تەواوی ئەكاونتەكەم تەنها لەپێناو سود گەیاندن و چاو كردنەوەی گەنجانی هاوشێوەی خۆمە بەڕوی تەكنەلۆژیا بەگشتی.. هیوادارم تا ئێستا سودێكی بچووكمان هەبوبێت❤️









