بانگەوازێک بۆ خێرخوازان و دکتۆرانی بواری جوانکاری و نەخۆشییەکانی… — پڕۆژەی ئایندە بۆ لەبەرکردنی قورئان — TG.ME

⁨ ⁨ 📢 بانگەوازێک بۆ خێرخوازان و دکتۆرانی بواری جوانکاری و نەخۆشییەکانی سووتان

ئەم منداڵە بەهۆی سووتانێکی قورسەوە تووشی شێواوی جەستەیی بووە.
الحمدلله، ئێستا دۆخی تەندروستیی جێگیرە، بەڵام بەهۆی سووتانەکەوە بن‌باڵەکانی بە جەستەوە لکاون، پەنجەکانی شێواون و چەناگەکانی زۆر شێواویان بەسەردا هاتووە.

ئەمە منداڵێکە لە تەمەنێکی زۆر کەمدا، و پێویستی بە یارمەتی و چاودێری پسپۆڕانی بواری جوانکاری و چاککردنەوەی شێواوی جەستەیی هەیە.

❤️ با هەموومان دەست بە دەست بنێین و یارمەتی ئەم منداڵە بدەین، بۆ ئەوەی بتوانێت لەو شێواوی جەستەییە ڕزگاری ببێت و ژیانێکی ئاساییتر هەبێت.

🙏 لە دکتۆرانی پسپۆڕ، خێرخوازان و هەموو کەسێک کە بتوانێت یارمەتی بدات، بە دڵسۆزییەوە داوا دەکەین هاوکاری ئەم منداڵە بکەن.

📍 بۆ زانیاری زیاتر:
دەتوانن پەیوەندی بکەن یان سەردانمان بکەن لە شاری ڕانیە.

🤲 هەر یارمەتییەک، هەرچەندە بچووک بێت، دەتوانێت هیوایەکی گەورە بۆ ئەم منداڵە دروست بکات.⁩0701023295
07517568934ئیف ئای بی⁩
❤12❤‍🔥3💘2🍓1
August 28, 2026 484 1