سەرەتا سوپاسی بێپایان بۆ خوای گەورە کە تەمەنی پێبەخشیم تا بگەم بەم ڕۆژە.
ڕێک ٢٦ ساڵ پێش ئێستا، لە ڕۆژێکی سارد و لە گوندێکی زۆر بچووکی پارێزگای هەولێر، دوور لە قەرەباڵغی شار و دوور لە هەموو ئاسانکارییەکی تەکنەلۆژی، چاوم بە دنیا هەڵهێنا. لەو ژینگە سادەیەدا، بە دڵێکی پاکەوە گەورە بووم و پێم وابوو هەموو
مرۆڤەکانی دنیا هەمان دڵپاکیان هەیە. بەڵام تا گەورەتر دەبیت، وانەکانی ژیان پێت
دەسەلمێنن کە دەبێت بەهێز بیت بۆ ئەوەی بمێنیتەوە و خزمەت بکەیت.
ئەگەر ئەو کاتە بە کەسێکت بوتایە؛ ئەم منداڵەی گوند دەبێتە ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەلیکترۆنی
و لە کۆنفرانسەکاندا قسە دەکات و دەبێتە پارێزەری سەدان خێزان لە
هەڕەشە ... ڕەنگە گاڵتەی پێ بهاتایە بەڵام کێ دەیزانی؟
ئیرادە و پاڵپشتی خوای گەورە، هەموو مەحاڵێک دەکەن بە واقیع. 🛡️

پەیامی من لەم ڕۆژەدا بۆ هەموو گەنجێک ئەوەیە:
گرنگ نییە لە کوێ لەدایک بوویت، گرنگ نییە چەندە دەستت بەستراوە، گرنگ نییە ئینتەرنێتت خاوە یان کارەبات نییە... ئەگەر بڕوات بە خۆت هەبێت و ئامانجەکەت ڕوون بێت، دەتوانیت لە بچووکترین ژوورەوە کاریگەری لەسەر گەورەترین سیستەمەکانی جیهان دروست بکەیت.
سوپاس بۆ خێزانەکەم، سوپاس بۆ ئەو فێرخوازەی متمانەیان پێ کردم،و سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی لەم گەشتەدا پاڵپشتم بوون.
#PolaSecurity #MyBirthday #CyberSecurity #Motivation #Kurdistan #Erbil #Hacking



