ئەوانەی دەیانبینیت گەشتوون بەوەی دەیانەوێت، ساڵانێک پێش ئێستا دەستیان… — مودەڕڕیس - Mudarris — TG.ME

"ئەوانەی دەیانبینیت گەشتوون بەوەی دەیانەوێت، ساڵانێک پێش ئێستا دەستیان کرد بە بنیادنان، کاتێ تۆ لە لوتکەی شاخەکە دەیانبینیت ئەوە تەنها کۆتایی چیرۆکەکەیە.

تۆش ئیمڕۆ لە بنەوەی شاخەکەیت بەتاریکی و تەنیایی، نە شاخەکە خۆی کورت ئەکاتەوە بۆت، نە هەورەکان دێن هەڵتبگرن بۆسەر شاخەکە، بسم الله بکە و دەست بکە بەسەرکەوتن ڕۆژانە، وە بشزانە؛

-شەوی تاریکی زۆر تێدا دەبێت.
-هیلاکی زۆر تێدا دەبێت.
-سەدان جار پەشیمان ئەبیتەوە و ئەتەوێ دابەزیت.
-وەک مار و پەیژە کەوتن و شکستت تووش ئەبێت و زۆر جار دێیتەوە خاڵی سفر و نزیک سفر.
-دەیان شت لەجانتاکەت لە مەتاعی دونیا فەڕێ دەدەیت تاکو بارەکەت سووکتر بێت بۆ سەرکەوتن.

ئەمانە ئەکەیت، پاش ساڵانێک ئەگەیتە لوتکەی شاخەکە، بەڵام ئەوانەی وتم زۆرینە بەرگەی ناگرن، بۆیە زۆرینە ناگەن، هەمووان ئەیانەوێت بگەن بە لوتکەی شاخەکە، بەڵام تەنها کەمینەیەک قبوڵی قورسی گەشتن بە لوتکەکە ئەکەن."

م.ڕەوەند.
❤259👏19💯18✍14⚡10😢5🕊4🥰3🫡3🔥2
August 30, 2026 2.5K 42