Milad Hannibal: post #332 — TG.ME

بەشی١:
ئەبینی داشی؟ سەفە ببینن ناتوانی
ئەیکەمۆ بە ماڵ دیسان هەرچی پێشتر با ڕووخانی
سەرپەلی دنیای ئەگەر سەرکەوی تەنیای مەگەر
تۆ لە بازاڕی مەنفەعەتا شەکوو هەیە تاک جوانی؟

درۆیه ئەڵێن بەش بە بەشدار ئەگەیێ
مەڵێ تا زۆردار وێسابێ کەی بەش هەژار ئەگەیێ
دانیشتووی لە بانی چۆک لە کانی جۆگ
تۆ بێ خەبەری لەوە کە ئیرسی کەر بە کەمتار ئەگەیێ؟

نەخێر بە وادەی بادە مەس بوون مۆژدەی خاوه
خوێنی حەقیقەتە وەکوو پرژەی ئاوە بە سەر مۆژەی چاوە
سه‌رم سوور ماوه کاکه پرسیارێ
بۆ چی دین لە مین زیاتر کوشتەی داوە ؟

تەنیا ماڵ ئێمەس ئەکەوێتە بەر لافاو سەو دە جار
دنیا داوە دەوا دەرمان نیە  ئاسان حەولت ئەدا
نەفەس ناکێشم بێ شەک  هەوایش منەت خاتە سەرم
شۆرتی کەموو کۆرتی ئەکەین بە سەر یاسا و دەوڵەتا

مشتێ خاک بەسە بۆ باخ تا داروو ریشە کا
ژیان بۆ کردەوت ئەڕوانێ نە به کاروو پیشەتا
لە سەر چاڵو چۆڵەکانا فەرمان وێڵ مەکە
ئیمان هێز ئەدا دڵ ئاسن بێ لە بەر تانکوو فیشەکا

بەشی ٢:
خۆت مەکە به گۆشتی قوربانی، تەواوی کە
یاسا دەست ئەخاتە ناو خەنە ناپرسێ هەواڵی کەس
خۆ بەکەم زانی لەبەر ترس ئیمان ئەهێنیت؟
بڵی مەگەر تۆبەی گورگێ چەن ڕۆژ دەوامی هەس؟

ئەوە حەق نەبوو کردتان لە حەقی هاوپیاڵەتانا
پیاوترین بووم لەحەقی ناپیاوەکانا
کاکت ترسی گرت و قاچی دا بەشانا
میلاد ڕاوچی ڕاوئەنا ها!

بڵێ دەسخۆش هانیباڵ سەدی خۆتت دانا
هەنگوری گەنیوت گرت و شەرابت دا
هەستی چۆنه کاتێ کۆنە ڕەفیقت لای چوار کچا
گەرەکیە بۆ خۆهەڵکێشان خراپت کا؟

زەربدەری کۆمەڵگا بەرانبەره لەگەل کۆبونەوەتانا
بڕوانه تا چە ڕادە دەسەڵاتی هەس خەت و خەتێ
یاسا وەکو ناپیاوە، گایینی فەرزه
ئەپەڕمە سەر کتێبی قانون بە جووتەپێ لەتوپەت بێ

ئاڵا بەدەس و بێ هاوتا بەرزین
بەدەس خۆت ئەڕژێ بەسەر کاراکتر و ناوتا بەنزین
بەرەکەتین دەرەقەتی شەرەفمەندی ئێمه نایی
بە پیسترین شێواز خەو لەچاوتان ئەدزین


کۆرس:
با دونیا نەیدا ئێمه لێی ئەسێنین
داخی ناڕەفێقی یادگاریه بە بان پۆسمۆ
تۆ گەرەکیشت بێ ناتوانی پا بنیته جێمان
ون ببین لابەلای شیعرەکانمان ئەماندۆزنۆ
🔥16❤4
August 18, 2026 654 1 5