Milad Hannibal: post #314 — TG.ME

ڕۆشتم، گەشتم، دەسبەجێ وتم کۆ بنۆ
کێ تەپاندیە ناو مێشکمان شەوی تار زۆریه؟
بۆ گشتی خەریک چاوپۆشیە
قسەم زۆرە، جارێ کاتی شەڕی ناوخۆییە

هەرکە بێجگە لە خۆی چاوەڕێی قارەمانە ناحەق ماتڵه
چەنێ دێر زانیم لە کوردستان پارە قاتڵە
بە جوانی پیر ئەبێ کەسێ کە لەم شارە عاقڵه
چەنێ دێر زانیم لە کوردستان پارە قاتڵە

وتی کێشە بێ ئاویە
وتم کێشە ئەو کەمتەرخەمەسە
ماتڵی بینینی خۆڵی زرێباره
وتی کێشە پارەی کرێکاریە
وتم کێشە باوەڕی ئەو ئینسانەسە
کە ڕۆحی کرێکارە

له کوردستان نامەی ماڵاویی نوسراوه
لە کوردستان ئاڵاوە ئاڵای ئەهریمەنی
لە کوردستان تەنافی سێداره
سەرنج ڕاکێشه نەک دیمەنی
لە کوردستان کچێ تر سووتا

خەڵکی ڕەنج بەزایه بەسە خۆ لەخەو لێدان
جیهان دیانی تیژ کردوه، چەنێ نەجیب خەوتون
هەواڵی مردنت لابەلای لافاوی سۆشاڵ مێدیا ون ئەبێ
من لە چرکە ساتی یەکەمی بیر کردن هەتیو کەوتوم

دوشمنی ئەسڵی ڕەقیبی بەرانبەرت نیه
جارێ چاوێ گەڕێنە بە ناو داوەر و تماشاچیا
قاتڵەکان کچی نیشتمانیان ڕفاندوه
بیستو؟ له باش ناچی ها

لەحنەت لەو ڕۆجیارپەرستە
کە باجی داوه دژی خۆره
داخوازیمان چەنێ کورتە لەبەر زۆڵما
یەک میلەت هاوکات ملی شۆڕه

هەڵوەرین و هەڵوەرین
کۆیلایەتی و سەروەری
وردە گلەیی لە حوکمەتی
بێ حکمەت کاتی هەڵپەڕین

یەکێ وتی قاتڵەکان بگیرێن
ئەبێ لە دوای تۆبە بیانبەخشین
وتم لێیان نابورم
وتیان تۆ بە حوکم چی؟
تۆ بە سیاسەت چی؟

من؟من؟
من لە سەرەتای بەشەریەت
لە یەکەم ڕۆژی تاریخ نوسین سیاسی بوم
کاتێ هیچیان فێر نەکردین بێجگە لە
قسەی لوبنان و باسی حوسی، سیاسی بوم

کاتێ قسە کرا لە دڵپاکی ئەردۆغانی گەواد و
خاسی پوتین، سیاسی بوم
کاتێ پەنهان و ئاشکرا وتیان
ئێمە جاشی ڕوسین، سیاسی بوم
کاتێ کلاسی یەک، کورد بوم
بەڵام فارسی نوسیم، سیاسی بوم

ئەرێ
من لەگەل مۆری یەکەم رۆژی پۆلی یەکم سیاسی بووم
کاتێ بێزار لە خۆم و دەرس و مامۆستای تاریخ، عەرەبی، دینی، ئەدەبیات و ڕیازی بوم، سیاسی بوم

کاتێ پێنج ساڵم بو لە دەلاقە
کچی هاوسێکەمانم بینی و خۆشم ویست
کاتێ بە حیز و بێغیرەتیان وت ڕۆشنبیر، سیاسی بوم

کاتێ قازی وتی
تۆ نیت لەو ڕادە کە برا و دۆسم بیت
کاتێ پێش لەوەی بزانم دین چیە
وتیان تۆ سوننیت، سیاسی بوم

کاتێ بۆ سەرۆکێ گرینگ نەبو ڕەخنەگر و ڕەقیبی کیە
تەنیا ها لە بیر ئەوا نەسیبی چیە
کە حەتا ڕەحمی بۆ بنەماڵە و ڕفیقی نیە، سیاسی بوم

کاتێ زانیم کە میوەی سەر مێزی ماڵمان حەقیقی نیە
کاتێ فەقیر بوین و نەمەزانی
مەعنای فەقیری چیە، سیاسی بوم

پێش لە بڕینی ناوکم، یەک لە سەد شک مەکە
بۆ خەتای ڕونم سیاسی بوم
لە کوردستان من ڕۆژی لە دایک بونم سیاسی بوم

کوردە!؟ سێدارە
ئەمڕۆ ئەبێ مەیلی قازی حوکم با جێی قورئان
ئەم جەنازە خاڵی کوتاوە غوسڵ نادری قوربان
هێشتا شەڕە لەبەین باوەڕی
کوردێ موسڵمان و موسڵمانێ کوردا

منیش بەشێکم لەم حاڵ و ڕۆژە
لە ناخی دەرونمۆ حاڵ وێرانە وێران
ڕەفیقەکانم شەڕیان نەکرد تەکما بەڵام
خاس بە منی ماڵ وێران ئەوێران

بوون بە موعتادی تەرکی عادەت، ئەبێ وا بانگیان کا
بە هەڵم و دوکەڵی گۆڵ قانیان دا
هاومەسرەف نەبێ مەسرەف به ترپێ ناژی
ئەبێ یا نەکێشن یا مەواد بە گانیان با

وایان ئەزانی قینم تێ شاد بن ئەموت نابمه هاوڕێگاتان
گوو بەو سروشته که به مەوادی تڕۆ جوانی ببینم
بەتۆچی کاکه؟ تۆ بۆ خۆت شاد ئەکەی بە کوڵانی برینم
قەینا با بڵێم بۆ دڵسۆزێکم نەبوو لە زوانی ببیسم

من بۆ ناڵێی؟!
توشی ئەفسۆردەگی هاتبووم یەکسەر لاچو
وەڵا ماوەیێکە باش بووم
تراپیستم بوە بە LSD و ماشڕوم
ئەمڕۆم شەرتە های بووم
قەینا چوار ساڵی تر گلەیی کەم بۆ وا به گان چووم

کاتێ حەیران کەوتم
قەرارە مۆرفین لە سەر و ژێرۆ پینە کا
قەینا با بڵێم بۆ دڵسۆزێکم نەبوو
بێژێ ئەم ڕێگە ئاخری هێرۆینە ها

ئاخ کە چەنێ غەمگینم غەمگین
چەن ساڵی تر ڕەفێقێ نەماوە بەدەور یەکا جەم بین
چەن ساڵی تر ئەوانەی وەکو خانەوادەم بوون
نیەویان مەسرەفین و نیوەیان کەمپین

پەلەوەری بەسەزمان تەنیا نانیان ویست
هەم بەرد بو بە خەڵاتیان هەم قەفەسیان دی
منی گەوج دڵی ئەشکانم ئەشکاند،
چون ئەیوت تاکەی گەرەکته بۆ گشتی پەرستار بیت؟
هەموو هاتنێ، ڕۆشتنێ ها بە شوێنیو
لە کوردستان ئەبێ فێری لەدەس دان بیت

دەمم وشک بو چەن نەفەرتان بیسەر منە؟
چەن نەفەرتان ڕازی بەم سیستمنە
بۆ کامتان ئازادی لەناو چۆڵی کیسە ونە؟
یەکێ قێڕاندی ئەو کچە ڕزگار نەکەین
داهاتومان قیزەونه



بەشی ٣

هەستێ لە منا جوڵاوە
وێنەیێکم هاوکات پڕلە ئازایەتی و تراژێدی
وامە کە دەنگی ڕێژەی سەربازەکانیان تێت
ئەڵێم کاتی گەلەکۆمەس، ئەڵێن بەخوا برا شێتی

باشە من شێت
ئەی ئەم جاکەشانە بۆ ئەڵێن وڵاتتان لامکانه؟
دانیشتبوم له قاوەخانه

کابرایێ ٤٦ ساڵە وتی
وەکو باپیرانمان شەو لە خەفەتی پارە نوستین
چایێ تاڵم بۆ بێنە
ڕەش، وەکو بەختی کوردستان و چارەنوسی
🔥14❤5
June 17, 2026 1.5K 23