MBTI KURDISH: post #369 — TG.ME

INFJ بۆچی
باشترین کۆنتڕۆل کەرن؟

١ ئاوێنەبوون
لە چەند خولەکێکدا دەبن بەو کەسەی کە تۆ متمانەی پێ دەکەیت بە لاساییکردنەوەی ڕەفتار و دەنگت وا دەکەن هەموو کۆدەکانی ناخت بدەیتە دەستیان
٢ چەکی بێدەنگی
بەکارهێنانی بێدەنگی لە کاتی هەستیاردا بۆ دروستکردنی ترس و هەستی تاوان لە ناختدا تا ئەو ڕادەیەی بۆ ڕازیکردنیان ئامادەی هەر کارێک بیت
٣ دۆزینەوەی خاڵە لاوازەکان
وەک ڕادارێکی مرۆیی وان زۆر بە خێرایی تێدەگەن چی دەتترسێنێت و دەست دەخەنە سەر ئەو شوێنەی کە زۆرترین ئازاری پێ دەگات تا بە تەواوی وابەستەت بکەن
٤ یاری کردن وەک شەترەنج
هەر گفتوگۆیەک لای ئەوان پلانێکی درێژخایەنە تۆوی بیرۆکەیەک لە مێشکتدا دەچێنن و وات لێ دەکەن دوای ماوەیەک بە ویستی ئەوان بڕیار بدەیت
٥ پاساو هێنانەوە
ترسناکترین لایەن ئەوەیە کە هەمیشە وا دەردەکەون بۆ بەرژەوەندی تۆ کار دەکەن ئەم ماسکە وایان لێ دەکات لە هەر تانە و گومانێک بەدوور بن
بۆ هەر پرسیارێک نامە بنێرن بۆ
@deansle
❤20😍8👍6🥰6⚡2🤩2❤‍🔥2🔥1👏1💘1
March 28, 2026 800 8 5