بۆ هەموو ئەو قوتابیانەی ئەمسال
دەرنەچوون جا بە هەر مەبەستێک بێت ئەمە کۆتای رێگە نیە ئەمە رێگەیەکە بۆ گەشتنتان بە ئامانجەکەتان رەنگە لە زۆربەی رێگاکان ئاسانتر بێت بەڵام ئێمە بە هۆی ئەو هەموو سترێسەی تووشی خۆمانمان کردوە یان بە هۆی ئەو زەختەی کە لەسەرمانە جا چ بە هۆی دەوروبەرمانەوە بێت یان بە هۆی خۆمانەوە بێت ناتوانین بگەینە ئامنجی خۆمان ئەمەش بەهۆی ون بوونی خۆمانە رەنگە بڵێن بۆ مرۆڤیش خۆی ون ئەکات بەڵێ زۆریش زۆربەی هەرە زۆریمان نازانین چیمان ئەوێ نازانین چۆن ئەمانەوێ … سەرەتا بۆ ئەوەی لە هەر کارێکت کە بتەوێ بەدەستی بێنیت و بگەیە ئەنجامی دڵ خوازی خۆت پێویستە لەناو ئەو هەموو ژاوە ژاوە خۆت بدۆزەوە بزانە ئامانجت چیە بۆ چی هەول ئەدەی وە دوای پێویستە چی بکەی چۆن بیکەی وە پێویست ناکا رێگایەک بە کار بێنی کە پێی مورتاح نیت تەنیا لەبەر ئەوەی هاورێکەت پێی سەرکەوتوو بووە نا ئەزیزم ئەو جلەی تۆ ئەی پۆشیت جیاوازە لەم جلەی هاورێکەت ئەی پۆشێت سەرەتای دەست پێکی هەر کارێکت بە خۆشەویستەوە بکە تا ئەوش بت گەیەنێتە ئامانج هەول بدە هەر دەرسێک ئەخوێنی خۆشت بوێ و لێی تێ بگە ئەزیزم ئەزانم ئەم قسانە بە گووتن خۆشە بەلام بەخوا ئێمەش رۆژێک بەم رێگەی تۆ دا رۆشتووین باشە چی ئەگەر سەفەرت هەبێ بۆ وڵاتی بەردەوام بن ❤️🔥❤️🔥❤️🔥
2
1September 12, 2024 180