ھەندێک ھەڵەی پۆلی 12 تان لۆ باسدەکەم لە 10خاڵدا کە خۆم کردومە لۆ… — بیرکاری 12 📚! — TG.ME

ھەندێک ھەڵەی پۆلی 12 تان لۆ باسدەکەم لە 10خاڵدا کە خۆم کردومە لۆ ئەوانەی ئەوساڵ دەبنە 12یان دادەنیشنەوە تاوەکو دووبارەی نەکەنەوە:- ◦ 🔺رۆژانە جوان بابەتەکان بخوێنە گەر لەپۆلی 12رۆژانەت نەبێ ھەمووی ھەڵگری لەبۆ کاتی ئیزنەکە یاخود ئیمتەحانەکانی مەکتەب ئەوکاتە توشی سەرلێشێوان دەبی وە پێراناگەی 🔺ئامانجەکەت دیاری بکە گەر بەبێ ئامانج بخوێنی ئەوا ھیچ پاڵنەرێکت نابێ لەبۆ بەردەوامیت کاتێک سارد دەبیەوە یاخود ماندوو دەبی بیردەکەیەوە کە لەبۆ ئامانجەک دەخوێنی وە ئەوکاتە بەردەوام دەبی 🔺کاتەکانت رێکبخە واتا ھەوڵبدە کاتەکانت بەیوتوب سەرف نەکەی یاخود تۆری کۆمەڵایەتی چونکە دەتخافڵێنی گەر پێویستت بەیوتوب بوو کاتێکی دیاری کراو و رێکی لەبۆ دابنێ تاوەکو کاتی مڕاجەعەشت بمێنێ 🔺زوو بخەوەو زوو ھەڵبستە مەچو تا درەنگانی شەو لەدیار تیک تۆک و سناپ و ئەولاوئەولا دانیشی وە بەیانیەکەش تا نیوەرۆ بخەوێ خەو زۆر گرینگە لۆ پۆلی 12زوو بخەوە تا بەیانی زوو ھەڵبستی حادەتەن مێشکی ئینسان بەیانیان چالاکترە 🔺واز لەو ھاورێیانە بێنە کە دورت دەخەنەوە لەخوێندن 🔺ھەوڵبدە ئەو بابەتەی کێشەت لێی ھەیە ھەر لەرۆژانە چارەسەری بکە وە پرسیاربکە یاخود پرسیارەکی بیرکاری کە شیکارەکەی نازانی زۆر ئاساییە پرسیاربکە وە زیاتر شیکاری بکە تاوەکو لەئیزنەکە لەبۆت نەبێتە سەر ئێشە 🔺دەست بەرداری خۆت مەبە ھەوڵبدە لەگەڵ خوێندنەکەت گرینگی بەخۆت بدە بەپاکو خاوێنی خۆت و ژورەکەشت تا بەدەرونێکی ئارامەوە بخوێنی نەک بەپیسی شپرزیی 🔺کات بەفیرۆ مەدە بەتایبەت لەئیزنەکە چونکە دواتر زۆر خراپ لەسەرت دەکەوێ 🔺ھەوڵبدە لەیەک دەرس زیاتر مەخەنە خولی دوو چونکە دواتر گەر ئەتو لەیەکەمەوە چەند دەرسەکت دانابی لۆ خولی دوو دوایە دونیا ھەزار شتە چەند دەرسەشکەش بەئۆتۆماتیکی چوە خولی دوو زۆر دەکا کاتت نابی و بێتاقەت و شێواودەبی وەک من 🔺ھەموو کات سوپاسگوزاری خودا بە لەخودا دورمەکەوە مەڵێ ئیمتەحانم ھەیە ومەجالم نیە ئەو کاتەی لۆ خوای گەورەی تەرخان دەکەی لەوانەیە دوو ئەوەندەی کاتەکە یارمەتیت بدا و لۆتی ئاسان بکە ئەوەش ھەندەک لەو ھەڵانەی کە کردیتم و نامەوێ کەسی تر دووبارەی بکاتەوە لەکەم و کوری ببورن وە ببورن گەر شتێکم بیرچوبێ بەھیوای سود بینین و دەرەجەی بەرز لۆ ھەمووتان💗📚

August 28, 2024 819 5