Forwarded fromپايگاه خبرى هه‌وال
📷وێنەیەکی کۆن و یادگاری لە شاری مەهاباد، وه‌رزی هاوینی ساڵی ۱۳۷۰ی هه‌تاوی، رێکه‌وتی ١٩٩١ی زایینی له بەردەم ئیستریۆ تەلایی کە تێیدا کۆمەڵێک لە هونەرمەندان دیار دەکەون. ئاماده‌بووان لە راستەوە به‌ڕێزان: کەریم تەلایی خاوه‌نی تۆمارگه‌ی ته‌لایی و ده‌نگهه‌ڵگری به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ، حوسێن ڕەهبەر ژه‌نیاری تار و بێژه‌ر، ڕەشید فەیزنیژاد ژه‌نیاری ڤیۆلۆن و دابه‌شکاری موزیک له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی گۆرانیبێژانی کوردستان، چابوک محەمەد ژه‌نیاری ڤیۆلۆن، ڕەوەز ئیسماعیل ژه‌نیاری ڤیۆلۆن/ ساز، محەمەد ماملێ، ئەوانەی دیکه نەناسراون. بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه له لایه‌ن کاک پۆڵا تەلایی کوڕی هونەردۆست و ئاڕشیودار کاک کەریم تەلایی. 📆 ۱۴۰۵.۰۶.۰۵ 🌐 Hewal.ir 🆔 @Hewal
4August 27, 2026 291 1