هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێ 🔹کاتژمێر ٥ی ئێوارەی… — بە یادی ماملێ — TG.ME

🔴 هونەرمەند جەعفەر ئەمینی ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێ 🔹کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (١ی خەرمانان)، ڕێوڕەسمی بەڕێکردن، ماڵاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی هونەرمەندی کۆچکردوو جەعفەر ئەمینی لە شاری مەهاباد بەڕێوە دەچێت. 🔹​بەپێی زانیارییە نوێیەکان، ڕێوڕەسمی بەرێکردنی تەرمی ئەم هونەرمەندە لە باغی فیردەوسەوە بەرەو «گلگۆی ناوداران» دەست پێ دەکات، تا لە ناو ئامادەبوونی جەماوەر، هونەردۆستان و کەسووکاری، بەرەو دوا مەنزڵگەی ئەبەدی بگوێزرێتەوە. 🔹​هونەرمەند جەعفەر ئەمینی، ژەنیاری دیار و دیاردەی ئامێری زەرب، لە کارنامەی هونەریی خۆیدا هاوکاری و ژەنیاری بۆ چەندین هونەرمەندی گەورە و ناوداری کوردستان کردووە، لەوانەش مامۆستا محەممەد ماملێ. 🔹 ناوبراو دوای ماوەیەک ململانێ و بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان و هونەر کرد. ١۴٠۵٫٠۶٫۰۱ 🆔 @HajeNews

August 23, 2026 509 1