#ئەوکاتەی_چاوی_قوتابی_لەپرتە_ئەکەوێ
زۆرجار قوتابی ئارەزویەتی چاو داخات و تا زەنگی چونەدەرەوە، چاوەکانی نەکاتەوە، چونکە تا کۆتایی وانەکە چاوی بەر شتێک ناکەوێت کە رایگرێت و ناچاری بکات بە سەیرکردنی.
یاخود ئارەزوئەکات گوێچکەکانی دابخات و تا کۆتایی وانەکە تەنها شتێک کە حەزی لێیە بەرگوێی کەوێ بریتیە لە ئاوازی بێ دەنگی.
بەڵام هەندێک مامۆستا ئەبینیت پۆلەکەی بەجۆرێک پڕکردووە لە دەنگ و ڕەنگی جیاواز
کە:
گوێچکە حەزی لێیە بەردەوام زرنگەی بێت
چاو حەزی لێیە لە پرتە کەوێ
ئەمە ئەو کاتەیە کە گیان کراوە بەبەر کتێبەکەیا، لەبری هەر وشەیەکی گۆشەی کتێبەکە، لەناو قوژبنی پۆلەکەدا دەنگێک گوێچکە یان هەڵفڕینێک چاو حەیران ئەکات.
#وێنەکان:
بابەتی جۆرەکانی ئاژەڵ لە وانەی زانستی پۆلەکانی سێ
35۲۰ مهر ۱۴۰۵ ۱٫۶ هزار ۲





