[ ئەم نهێنیە بزانە ئەی لەبەرکاری قورئان ]
نهێنی خوێندنەوەی قورئان لە شەودا:
خوێندنەوەی قورئان لە شەودا سافبوونی مێشک و ئارامی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؛ چونکە هیچ دەنگێک نییە گوێ سەرقاڵ بکات، هەروەها هیچ وێنە و شتێک نییە چاو سەرقاڵ بکات، بەم شێوەیە تەرکیز و سەرنج بە تەواوی کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تێڕامان و بیرکردنەوە لە قورئان، هەروەها بەهێزبوونی لەبەرکردن و جێگیربوونی وشە و ماناکانی قورئان لە دڵ و مێشکدا.
#توێشووی_قیامەت🌻

3
1August 25, 2026 72