لەشاری مەدینەوە بۆنی عەتری نامەیەک دێ
لەپاڵ دیواری کەعبەوە خۆرێک هەڵدێ
لەوێ لەنێو تەپ و تۆزی جەهلا
لەپاڵ ماڵە قوڕینەکانی بیاباندا
بەتەنیشت عەبا شۆڕەکانی نەفامیدا
لای ئاسمانە خەمبارەکانی کچە زیندە بەچاڵەکاندا
پڕشنگی شەبەنگێ هەڵدەکات و نورێک لەمەشریقەوە دوونیا دەکا بەگوڵستان ئاسمان دەکا بەڕووناکی
ئەی پێغەمبەری بەڕەوشت
جوانتر لە یاقوت و گەوهەر
بۆن خۆشتر لەمیسکی دنیا
دنیایەک سڵاوات هەیە لەو دڵە مەعشوقانەدا و نازانین بەچ گریانێک پێت بڵێین
ئەی قورئانە زیندووەکەی سەر زەمین
بەقەدەر هەرچی ئاسمانەکان و زەمین هەیە
سەڵاوات بۆگیانی تۆ و ئال و بەیتەکەت
ئەی ئەزیزترین کەسی دونیا.
اللهم صل علی محمد وعلی ال محمد😘
17
3August 25, 2026 1.4K 2 1