زانیاری قوتابیان: post #945 — TG.ME

ڕۆژە ئاڵتونیەکان بۆ پۆلی #نۆیەکان...

بە نزیکەی 5 ڕۆژی ئاڵتونی لە بەردەستی پۆل نۆیەکانە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی 60 نمرەیی وەرزی دووەم.

چۆن سود وەربگرم لەم 5 ڕۆژە؟

💥 لە سەرەتادا #پێداچونەوەیەک بەو وانانە بکە تیایدا لاوازی ئەمەش بە پێی پلانێکی پێشوەختە.

💥کاتژمێرەکانی #سەعیکردن زیاد بکە، ماندووبونێکی زۆر یەکسانە بە بەرهەمێکی باش، کە دواتر پشو بە مێشک و ژیانت دەدات.

💥 #خوێندنی زیرەکانە، هەوڵی زۆر لەبابەتی لاوەکی بێ ئەنجام دەبێت، هەوڵەکانت لە بابەتە گرنگەکان تەرخان بکە، ئەمە بەمانای فەرامۆشکردنی بابەتەکان نایات بەڵکو بەو مانایە دێ گرنگترو گرنگترین هەیە .

💥 ئەو وانەیەی کە یەکەم تاقیکردنەوەیە ئەگەر تیایدا باشی لە جەدۆلی پلانەکەت بیخەرە کۆتا دەرس کە لە زۆربەی قوتابخانەکان وانەی زانست دادەنرێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەی پێداچونەوەکەت نزیک بێت لە کاتی امتیحانەکە.

💥کۆتا خاڵ جیاوازی نێوان مرۆڤی سەرکەوتو سەرنەکەوتوو ئەوەیە، سەرکەوتوەکان سود لە دەرفەتەکان و کاتەکان وەردەگرن، تاقیکردنەوەی 60 وەرزی دووەم یەکێکە لە پایەکانی سەرکەوتنت لە پۆلی 9 بۆیە ئەم دەرفەتە لە دەست مەدە و بە خولی یەکەم و لە کۆتایەکانی مانگی 5 ئاهەنگی سەرکەوتنت بگێڕە!

لە بیرت نەچێ خۆشەویستم....

نوسینی: مامۆستا #شڤان ئەحمەد
وانەی زانست
❤12👍2
April 2, 2025 7.8K 6 7