رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز:
ڕووسیا لە ڕێگەی بەرنامەیەکی نهێنییەوە کە لە ساڵی 2023ەوە دەستی پێکردووە، هاوکاریی ئێرانی کردووە لە گەشەپێدانی تەکنەلۆجیای مووشەکی کروزی سەروو دەنگ.
شارەزایانی مووشەکی ڕووسیا ڕێنمایی و ڕاوێژکارییان داوەتە ئێران دەربارەی سیستەمی پاڵنەری رامجێت، کە ئەوەش ڕێگە بە مووشەکەکان دەدات بە چەند هێندەی خێرایی دەنگ بفڕن و ببەنە هەڕەشە بۆ سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئامانجەکانی تر.
ئێران ئەم سیستەمە پاڵنەرەی دروست کردووە و تاقیشی کردۆتەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە نشان بدات مووشەکێکی لەو جۆرە کە بە هاوکاریی ڕووسیا دروست کرابێت، چووبێتە خزمەتی سەربازییەوە.
14
5
5September 1, 2026 820 1