📚 کتێبی نوێ
بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان یادداشتەکان و گێڕانەوەی سەفەری «ئێڵی بەنستێر سۆون»ی بەریتانیاییه که ساڵی 1909ی زایینی لە ئەستەمبوڵەوە، لە جلوبەرگی ناوچەکەدا و به ناوی ساختەی «میرزا غوڵامحوسێن شیرازی» ڕێ دەکەوێ و بەرەو بەیرووت و حەڵەب و پاشان به باکوور و باشووری کوردستاندا شار به شار منبج، حەسکێف، ئورفە، ئامەد، هەولێر، پردێ، کەرکووک و سلێمانی تێدەپەڕێنی و دەچێتە هەڵەبجە و لە ماڵی عادیلە خانم و عوسمان پاشای جاف دەمێنێتەوە و لەگەڵ تاهیربەگ ئاشنا دەبێ و کۆمەڵێک ڕووداو لەو ماوەیەدا ڕوو دەدەن. کتێبەکە کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت به کۆمەڵگەی ئەوکاتی شارە کوردستانییەکان، دابونەریت، جلوبەرگ، مەسیحییەکانی کوردستان و هەروەها شێوەی دەسەڵاتداریی عوسمانی لە خۆ دەگرێ.
سۆون هەمان کەسە که نزیک دە ساڵ دواتر لە سەردەمی شۆڕشی شێخ مەحمووددا دەبێتە کارگێڕ و حاکمی سیاسیی بەریتانیا لە سلێمانی و لای کورد به «مێجەر سۆون» ناسراوە.
ئەم کتێبە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوە و دەکرێ بۆ کتێبخانەی کوردی وەک سەرچاوە و بەڵگەیەکی مێژوویی کەڵکی هەبێ.
@Kurdinus
60
24
4
2
1
1August 14, 2026 4.2K 30



