Kurd Ferga: post #736 — TG.ME

زۆر ڕێگا هەیە بۆ نووسینی تێبینی ، بەڵام دەبێت شێوازی جیاواز تاقی بکەیتەوە و بڕیار بدەیت کامیان باشترە بۆت .
شێوازی کۆرنێل شێوازێکی تێبینی نووسینە کە ناچارت دەکات کە بە شێوەیەکی رەخنەگرانە بیر لە چەمکە سەرەکییەکانی هەر وانەیەک بکەیتەوە و ئەو بڕگانە بە وردی ڕوون بکەیتەوە، بۆئەوەی دواتر بیرت بکەوێتەوە.
وە بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن قوتابییانی ئامادەیی و زانکۆ بەکاردەهێنرێت . کە پێک هاتووە لە سێ بەشی سەرەکی
تێبینییە سەرەکییەکان : لەم بەشەدا تێبینییە سەرەکییەکانی بابەتەکە دەنووسرێت
پوختە : لەم بەشەدا بابەتەکە بەشێوەیەکی کورت و پەخت باس دەکرێت
ئاماژەکان : وە لەم بەشەدا ئەگەر بابەتەکە یان بەشێک یان وشەیەک لە بابەتەکە پێویستی بە ئاماژەپێکردنێک بێت لێرەدا دەنووسرێت
❤4⚡1
September 2, 2024 321