پەنجەرە کوێرە و ماف کوێرە و شەقام کوێرە
بەبێ مافی ژن
قانوون سەبەتەیەکی خاڵییە بێ دەستی ژن و
تەرازووی داد لاسەنگە و هیچی تیا نییە
بێ دەنگی ژن
دیموکراسی لەمسەرەوە تا ئەوسەری
ئەبێتە هۆڵی پەرلەمانێکی چۆڵ و هۆڵ بەبێ ژن
ئازادییش هەورێکە بێ باران و
ژیان خۆیشی درەختێکی زڕە
بەبێ سەما و
بەبێ جەستەی جوانی ژن!
•شێرکۆ بێکەس•
August 6, 2026 1.2K 8