سڵاو ئازیزان .. ئەم کاتەتان باش ، هەردەم لە باشیدابن. ئێمە سێ مانگ… — کتێبخانەی دەنگی خەزان — TG.ME

سڵاو ئازیزان .. ئەم کاتەتان باش ، هەردەم لە باشیدابن.
ئێمە سێ مانگ پێش ئێستا ئەم کتێبەمان بەرهەم هێنا و بە پارە فرۆشتمانەوە و لە ئێستادا بەرهەمەکە بە خۆڕایی پەخش دەکەین .
بەهیواین لە هزری هیچ خوێنەر و گوێگرێکی بەڕێز ئەوە نەچەسپێ کەوا هەر کتێبێکمان بە پارە بەرهەم هێنا دوای سێ مانگ ئەبێتە خۆڕایی ! نەخێر جگە لەم کتێبە هیچ کتێبێکی تر ناکرێتە خۆڕایی چ لە ئێستا بێ و چ لە داهاتوش. بەڵکو پلانی پڕۆژەکەمان بەوشێوەیە کە هەر کتێبێک لە سەروی تێچوی خۆیەوە هەر بڕە پارەیەکی زیادەی لێمایەوە ، تەرخانیدەکەین بۆ بەرهەمهێانی کتێبێکی تر کە بەخۆڕایی پەخش بکرێت. بە کورتی هەر کتێبێک نرخی لەسەر دانرا نابێتەوە بە خۆڕایی و هەر کتێبێکیشمان بەخۆڕایی پەخشکرد دواتر نایکەین بە پارە.
وە ئەم کتێبەش کە کردومانە بە خۆڕایی لەبەر چەند هۆیەک بوو ، یەک لەو هۆیانە ، کوردانی ڕۆژهەڵات پەرۆشییەکی زۆریان بۆی هەبوو ،بەڵام نەیان دەتوانی باڵانس بنێرن بۆ کڕینی کتێبەکە. هەرچەند ئێمه وێبسایتی ding مان بۆ ناردوون ، کە لە ڕێگەی ئەم وێبسایتەوە لە هەر شوێنێکی جیهان بیت دەتوانیت باڵانس بنێریت. بەڵام بۆ ئەوان کەمێک ئاڵۆز بوو و نەیاندەتوانی باڵانس بنێرن بۆیە پێمان باشبو چ بۆ ئەوان و چ بۆ عامی خەڵک ئەم کتێبەکە بکرێتە دیاری.
وە هەروەها نوسەری ئەم کتێبە مامۆستا ماکوان ئێستا لە زیندانە و ڕەنگە خواستی دڵی ئەویش ئەوە بۆبێت کە هەمووان بە خۆڕایی سوود لەم کتێبە وەرگرن و ئێمەش خواستی دڵی ئەومان بەجێ هێنابێ و چاومان لەو هەموو مەسرەفە پۆشیبێ کە لە بەرهەمهێنانی ئەم کتێبە دەنگیەدا خەرجمان کردووە.
بەهیواین هەموومان دەست بە نزا بین کە خوای گەورە کاری بۆ ئاسان بکات و بەزویی لە زیندان ئازادبێت و شادبێتەوە بە هاوسەر و منداڵەکانی.
December 17, 2023 13.8K 37 13