🔴 هەواڵە گەرم و بەپەلەکانی بازاڕ: لە ئاڵۆزییەکانی هورمز و هەنگاوەکانی بانکی ژاپۆنەوە تا بڕیارێکی نوێی ئەمریکا! 💥#⃣ نوێترین و گرنگترین پێشهاتە جیۆپۆلەتیکی و ئابوورییە جیهانییەکانی ئەمڕۆ کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ئاراستەی بازاڕەکان دروستکردووە📈📉: 🗣️ خاڵە سەرەکییەکان: تەقینەوەی گرژییەکان لە گەرووی هورمز: ئێران ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی پێش جەنگ. هاوکات سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوەیەکی درێژخایەنی 🕓(7 بۆ 8 کاتژمێر) لەگەڵ ڕێبەری باڵادا ئەنجامداوە. لە بەرامبەردا، 😡ترەمپ جەخت دەکاتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوی گەرووی هورمزیان کردووە و دووبارە داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات.👨💼📌🕯 🔽دابەزینی مێژوویی یەدەگی نەوتی ئەمریکا: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1983ـەوە، قەبارەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا بۆ خوار 300 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە،📉 کە ئەمەش مەترسییەکان لەسەر ئاسایشی دابینکردنی وزە بەهێزتر دەکات. ئاماژەی بەهێز بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لە ژاپۆن: بانکی ناوەندیی ژاپۆن (BOJ) ئاشکرای کرد کە چەندین ئەندامی بانکەکە داوای خێراتر بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود دەکەن،📈 هەروەها بەرپرسانی بانکەکە جەخت دەکەنەوە کە بۆ ڕامکردنی هەڵاوسان ڕەنگە پێویست بە چەندین جار بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بکات. ئەمریکا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سزادراو وەک ئاسنەواڵە دەفرۆشێت: حکومەتی ئەمریکا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سزادراوی (ئێرا) و (لیلیۆ) کە لە دوای هێرشەکەی سەر ڤەنزوێلا دەستیان بەسەردا گیرابوو، وەک ئاسنەواڵە (سکراب) دەفرۆشێت، تاوەکو لە گۆڕەپانەکانی هیندستاندا بە تەواوی هەڵبوەشێنرێنەوە و پارچە پارچە بکرێن😐👀🔓. ⚠️ کاریگەریی گشتی بۆ سەر بازاڕ: بەردەوامیی قەیرانی هورمز لەگەڵ داڕمانی یەدەگی نەوتی ئەمریکا وەک بزوێنەرێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاردەکەن. لە لایەکی ترەوە، توندکردنەوەی سیاسەتی دارایی لە ژاپۆن پاڵپشتییەکی بەرچاو دەداتە دراوی یەن (JPY) لە بەرامبەر دراوەکانی تردا.💴🇯🇵 📣 کەناڵی ئابوریسازی.. 🥇 https://t.me/aburisazi
16
7
3
3