کۆمپانیای Almas Aluminum پێویستی بە ئەمین مەخزەنێکە بۆ کارکردن لە ناوچەی پیشەسازی عەربەت لە شاری سلێمانی.
🏢 کۆمپانیا: Almas Aluminum
📌 وردەکارییەکانی کار
• شوێنی کار: ناوچەی پیشەسازی عەربەت، سلێمانی
• جۆری دامەزراندن: کاتی تەواو (6 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، 8:00ی بەیانی – 5:00ی ئێوارە)
• بەرپرسی ڕاستەوخۆ: بەڕێوەبەری کۆگا
• کۆتا کاتی پێشکەشکردن: 7/9/2026
🛠 ئەرکەکان
• سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبردنی ڕۆژانەی پرۆسەکانی بارکردن، هاتنی بەرهەمەکان، و ناردنی داواکارییەکان
• تۆمارکردنی زانیارییەکان بە شێوەی ڕۆژانە و ڕاستەوخۆ بۆ پاراستنی هاوسەنگی کۆگا
• بەراوردکردنی داواکاری فرۆشتن لەگەڵ بەرهەمەکانی ناو کۆگا پێش ناردنیان
• ڕاپۆرتکردنی هەر جیاوازییەک، ناڕێکییەک، یان زیانێک لە بەرهەمەکاندا
• ئامادەکردن و پشکنینی بەڵگەنامەکانی وەرگرتن و ناردن
• هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ بەشی فرۆشتن و هێڵی بەرهەمهێنان بۆ ڕێکخستنی خشتەی بارکردن
• جێبەجێکردنی تەواوی ڕێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی لە کۆگادا
✅ مەرجەکان
• هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە کۆگادا (باشترە)
• شارەزایی لە تۆمارکردنی زانیاری و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر
• توانای لێخوڕینی بەرزکەرەوە (رافعە) (باشترە)
📨 چۆنیەتی داواکردن
کارخوازان دەتوانن سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی کۆمپانیا و لە بەشی بابەت (Subject) بنووسن: ئەمین مەخزەن - کۆگا
📱 CV بنێرە بۆ ئەم ژمارەیە:
+964 770 140 3900📱 CV بنێرە بۆ ئەم ژمارەیە:
+964 751 140 3300📧 CV بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە:
[email protected]