دەگێڕنەوە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ڕۆژێکیان زۆر شاد ودڵخۆش… — زانایانی کورد (عُلَماءُ الكُرْدِ) — TG.ME

( دەگێڕنەوە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ڕۆژێکیان زۆر شاد ودڵخۆش ئەبێ نزیکەکانی لێی ئەپرسن کە سڕی ئەم تەبەسومەی  ئەمڕۆتان چییە قوربان؟ لە وەڵامدا ئەفەرمووێ: ئەم شەو بە خزمەتی خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم گەشتم و بانگی حضرتی ئەبو بەکری کرد «رضی اللە عنە» و فەرمووی: ئەی ئەبو بەکر ئەمە ئەو مامۆستا عبد الکریمە کوردیە بو کە بۆم باس ئەکردی).

❤19😢10
July 24, 2026 1.2K 7