بەو نیوە شەوەی شتێکم وەبیر هاتۆتەوە مردوومە بە خۆم😂🤦♀
پار تێرمی ئەوەڵ کە تازە چووبوومە دانیشگا،عادەتم بە کلاسی وا لەسەر یێک نەگرتبوو. دوو ڕۆژان بەیانی دەقیق لە شەشی ڕا هەڵدەستام تا پێنجی کلاسن هەبوو.جا ئەوەڵین ڕۆژەکان بوو کە دەچوومە کلاسێ بارێکی ئێوارێ کە لە کلاس خڵاس بووم هاتمەوە دیوی خۆم،بڕقم کوژاندنەوە هەموو وڵات تاریک بوو چووم لەسەر تەختم نووستم.یانی هەر سەرم وە باڵنجێ کرد و خەوم لێ کەوت.
هێندە پێ نەچووبوو نووستبووم کە گووشیم زەنگی خوارد جا شومارەکەم زەخیرە نەبوو چون تازە م گوشی گۆڕی بوو پێم نەمابوون ئەمیش هەستام ئەوەڵێ هەر لە گووشی دەگەڕام بۆم نەدەدیتراوە دوایە کە لە بن پەتۆی دەرم هێنا هەر بە چاو بەستراوی گوشیم هەڵگرت کچێک بوو ئەحواڵپرسی دەگەڵ کردم ئەلانیش نازانم چۆنم جواب داوە هۆشم نەبوو لە خەوێکی قورس هەستابووم.دوایە کوتم شومارەتم پێ نیە نادناسم کوتی سۆنیامە!
یێکجێ مەغزم ئێڕۆڕی دا😐سۆنیااااا؟؟؟؟ئەی دەتکوت تازە ئەوەڵین بارە ئەو نێوەم جۆ لێ دەبێت.هەر نەمناسی🤣کوتم چێها سۆنیا.کوتی سۆنیای کچە پوورت😂🤦♀تااااازە جا وەبیرم هاتبۆوە😆هێستاش نازانم چۆنم گوشی هەڵگرتبوو جوابم دابۆوە هەر بەڕاستی تەواو وەخەبەر نەبووم.چەندیشم شەرم کردەوە دوایە🤣
8
1
1September 4, 2026 112