ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵: post #12449 — TG.ME

خـودای میهرەبانی مـن
ئەو دەستە بەتاڵانە بەرەو ڕووی تـۆ بەرز دەبنەوە
ئەی خـودای خەزێنەداری بەخششەکان
گەر بە شایستەم بزانی دەمەوێ بپاڕێمەوە، بپاڕێمەوە
کە هیچ کام لە بەندەکانت  گیرۆدەی دەرد و ڕەنج نەبن
کە تەمەنیان بە نەخۆشی تێنەپەڕێت، دەپاڕێمەوە کە هەموو دەردمەندەکان شیفا بدەیت، سەلامەتیان بکە هەموو ئەوانەی کە جگە لە تـۆ پەنایەکیان نییە، وە بەڕاستی کە هیچ کام لە ئێمە جگە لە تـۆ کەسمان نییە ، پڕی بکە دەستی هەموو ئەوانەی کە دەستیان بەرەو ڕووی دەرگای بێ نیازی تـۆ بەرزکردۆتەوە، وە ئارامی ببەخشە بە هەموو چاوەڕوانان و بێ قەراران..🥺😢

ئامین خــودایــە
🤍🥺
❤15🕊2🌚2🤗2🔥1🥰1💯1⚡1💘1
August 22, 2026 446 1