᷂آشناى ᷂خەم🤎": post #1895 — TG.ME

دڵتەنگتم هێندە زۆر کە بە خەیاڵی کەس نەیەت ، ئەوەندە بیرت دەکەم بە جۆرێک کە ئەگەر بێی ڕەنگە خودا لە هەموو گوناهەکانت خۆش ببێ ، ئازیزم من بەجۆرێک هۆگری تۆ بوومە کە بۆ ئەبەد ناتوانم لەبیرت بکەم ناتوانم خۆشم نەوێی ، هەر شتێک لە ژیانم بەباشی نەڕوا هەر شتێکم بەسەر بێت سەرەتا بۆ دووری تۆ دەگریم چونکە من دڵنیام ئەگەر تۆم هەبوایە زۆر باش دەبووم ئەگەر تۆ لێرە بوویتایە من بۆ هیچ شتێکی ژیانم کە ڕوودەدات خەمبار نەدەبووم ، ناتوانم لەگەڵ هیچ کەس ئاسوودە ببم ئارەزووی قسە کردنم لەگەڵ کەس نیە بەڵام ئەگەر تۆ لێرە بیت بێ وەستان قسەت بۆ دەکەم ، من زۆر پێویستم پێتە حاڵم باش نیە بەڕاستی هیچ باش نیم خۆزگە لێرە دەبووی و وەک جاران بە قسە خۆشەکانت منت دەخستە پێکەنین ، بیرت دەکەم ڕووحی ڕەوانم 💔
💔3❤1🔥1🌚1
August 21, 2026 208