چەناڵی بـەرنامەكانی مـۆبـایل: post #45476 — TG.ME

جیاوازییە ڕاستەقینەکەی نێوان ئەم گڵۆپانەی (خاڵانەی) سەر ئایفۆن چییە؟"

ئەمە یەکێکە لە پرسیارە باوەکان!
ئەگەر تێبینی ئەو ڕەنگ و خاڵانەت کردووە لە سەرەوەی شاشەی مۆبایلەکەت دەردەکەون و دەتەوێت بزانیت مانایان چییە:


🟢 خاڵی سەوز:
کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لەو کاتەدا کامێراکەت بەکاردەهێنێت وەک سناپچات یان کامێرای مۆبایلەکە

🟠 خاڵی پرتەقاڵی: کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لەو کاتەدا مایکرۆفۆنەکەت بەکاردەهێنێت وەک تۆمارکەری دەنگ یان پەیوەندی تەلەفۆنی

🔴 خاڵی سور:
کاتێک دەردەکەوێت کە شاشەی مۆبایلەکەت لە حاڵەتی تۆمارکردندایە Screen Recording بۆ ئەوەی بەردەوام ئاگاداربیت کە ڤیدیۆی شاشەکەت دەگیرێت

🔵 خاڵی شین:
کاتێک دەردەکەوێت کە بەرنامەیەک لۆکەیشنەکەت بەکاردەهێنێت (وەک نەخشە)، یان ئینتەرنێتەکەت (Hotspot) بۆ کەسێکی تر کردووەتەوە

ئەم تایبەتمەندییە بۆ ئەوە دانراوە کە بەردەوام ئاگاداری کارەکانی مۆبایلەکەت بیت و هیچ بەرنامەیەک بە نهێنی کامێرا یان دەنگت بەکارنەهێنێت🤝
t.me/hhttpsiphone/45476Translating to English…
👍1
August 23, 2026 18