ئەو ڕێبەرێک بوو کە بە بەزەیی و داناییەکەی توانی تاریکیی نەزانی بڕەوێنێتەوە و رێگای ڕاستیی و مرۆڤدۆستی نیشانی جیهان بدات. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، باشترین ڕێزلێنان لە یادی ئەو، کارکردنە بە ئامۆژگارییەکانی، بڵاوکردنەوەی ئاشتی، میهرەبانی بەرامبەر دەوروبەرمان، و پاککردنەوەی دڵەکانمانە لە ڕق و کینە.😇🌷
موبارەک بێت یادی لەدایکبوونی مامۆستا و ڕێبەری مرۆڤایەتی، کە دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت. هیواخوازم ئەم ڕۆژە ببێتە مایەی خێر و برەکەت بۆ ژیانتان و دڵەکانتان هەمیشە بە نوری بەزەیی و ڕەوشتی بەرزی ئەو ڕووناک بێتەوە

