لە بیرت دێ جارێک گوتم؛
لە ڕۆژانی بارانیدا دڵم بیانووی تۆیەتی؟!
بەڵام ئەمڕۆ دەڵێم گیانە
باران بێ یان شەختەی زستان
هاوین بێ یان گەڵاڕێزان
سپێدە بێ یان زەردەپەڕ
مانگەشەو بێ
یان هەتاوێکی سووتێنەر
هەموو کات و چرکەساتێ
یادت دەکەم
بە دڵێکی پڕلە تاسە🖤
-شێرکۆ بێکەس


