| حەنیفیەت |: post #2835 — TG.ME

المروذي دەڵێت :

لە میحنەی خەلقی قورئاندا امام أحمد لە بەینی ئەو ئالەتەدا بو  کە تعذیبی پێ دەدرا ، پێم گوت ئەی مامۆستا ، الله تعالى دەفەرموێت [وَلَا تَقْتُلُوا أَنفُسَكُمْ ۚ ] دەڵێت امام احمد پێی وتم ئەی مروذی بچۆ دەرەوە  بزانە چ شتێک دەبینی ، دەڵێت چومە دەرەوە لە لایەکی کۆشکی خەلیفەوە ، ژمارەیەکم بینی لە خەڵکی ھیچ کەس ژمارەیانی نەدەزانی الا الله تعالى نەبێت ،  وەرەقە لە بەردەستیان بوو وە قەڵەم و حیبر بە دەستیانەوە بوو ،
مروذي دەڵێت پێم گوتن چ شتێک دەکەن خەریکی چین ؟
گوتیان ، چاوەڕوانین أحمد چی بڵێ دەینوسینەوە ، مروذی پێی گوتن بمێننەوە لە شوێنی خۆتان ، دەڵێ چومەوە بۆ لای امام احمد ، وەستێنرابو لە بەینی ئامێری ئەشکەنجەدانەکەدا، دەڵێت پێم گوت بەڕاستی کەسانێکم بینی وەرەقەو قەڵەم بە دەستیانەوە بوو ، چاوەڕوانی ئەوەن تۆ چی بڵێیت بینوسنەوە ، مروذی دەڵێت امام احمد پێی گوتم ، ئەی مروذي ئا ئەوانە گشتیان گومڕا ببن ؟! دەلێ گوتی نەفسی خۆم دەدەم بە کوشت بەس ئەوانە گومڕا نەبن .

شاباص التائب دەڵێت :
بەڕاستی ھەشتا جەڵدم دا لە ئەحمەدی کوڕی حنبل ، ئەگەر بێو بمدایە لە فیل دەمخست و لەناوم دەبرد.

كتاب المحنة للتقي الدين المقدسي
صفحة ٢٣٤
❤1💔1
August 24, 2026 68 1